هەسەدە و هێزەكانی ئەحمەد شەرع لەسەر ئاگربەستێكی كاتیی رێككەوتن

بینراوە: (1.2K)

بەگوێرەی میدیای فەرمی سووریا، هێزەكانی دیمەشق و هێزەكانی سوریای دیموكراتیك (هەسەدە) پاش پێكدادانێكی چەند كاتژمێری شەوی رابردووی گەڕەكە كوردییەكانی حەڵەب، لەسەر ئاگربەستێكی كاتیی لەو گەڕەكانە رێككەوتوون. میدیای فەرمی سوریا ڕاشیگەیاندووە: دانوستان لەنێوان حكومەتی دیمەشق و هەسەدە بۆ لێكتێگەیشتنی زیاتر بەردەوامە. رۆژی دووشەممە هێزەكانی حكومەتی دیمەشق هێرشێكی بەربڵاویان كردە سەر هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەڵەب كە زۆرینەی دانیشتوانەكانیان كوردن و لە ئەنجامی بەرپەرچدانەی هێزە كوردییەكان شەڕ هاتە ئاراوە. چەكدارانی سەر بە ئەحمەد شەرع باس لەوەدەكەن هەسەدە دەستپێشخەری كردووە، لە هێرش بۆ سەر هێزەكانی دیمەشق، لە بەرامبەردا هەسەدە باس لەوەدەكات هێزەكانی سەر بە حكومەتی كاتی سوریا دوای گەمارۆدانی ئەو دوو گەڕەكە كوردنشینە دەستیان بە هێرش كردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 188 Today: 2,458 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.