گوتەبێژی یەکێتیی زانایان دەڵێت، کڕینی بووکەڵەی لابووبوو بە مەبەستی یانسیب و بەخت گرتنەوە حەرامە.
لابووبوو بووکەڵەیەکی دروستکراوی چینە، لە ناو کیسێک یان پاکەتێکدایە، کۆمەڵێک رەنگی جۆراوجۆری هەیە و پێش ئەوەی پاکەتەکە هەڵبپچڕیت نازانیت چ رەنگێکە و هەندێک رەنگ بەمەبەستی شانس بەکاردەهێندرێن، بەشێکی زۆری خەڵکی بەتایبەتی کچان لە هەموو جیهانەوە بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە و هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە.
عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی هەرێمی کوردستان راگەیاند: “بووکەڵەی لابووبوو ئێستا بە شێوەیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە و خەڵک دەیکڕن، لەبارەی حوکمەکەی مشتومڕێکی زۆر هەیە، بەپێی بەدواداچوون و سەرنجدانی ئێمە، بە باشی نازانین خەڵک بیکڕن لەبەر ئەوەی جۆرێک لە بەفیڕۆدانی ماڵی تێدایە”.
گوتەبێژی یەکێتیی زانایان داوا لە هاووڵاتییان دەکات بە مەبەستی یانسیب و بەخت گرتنەوە ئەو بووکەڵەیە نەکڕن، چونکە “حەرامە”.
لابووبوو کارەکتەرێکی خەیاڵیی نێو فیلمی منداڵانە، وەکو کارەکتەرێک لە چەندین فیلمی ئەنیمەیشندا دەرکەوتووە، بەتایبەتی لە زنجیرەی (The Monsters)
یەکێتیی زانایان: کڕینی بووکەڵەی لابووبوو بە باش نازانین و حەرامە

بینراوە:
(3.7K)











Leave a Reply