ئەمرۆ دووشەمە هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشكردنی دەكرێت

بینراوە: (1.4K)

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 9 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجەو بەرنامەكان دەستدەكرێت بە ئەنجامدانی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمرۆ دووشەمە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت. وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندوە، لەم مانگەدا، نزیكەی 97%ی ئەفسەرو پلەدارو پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستمی بانكیەوە هاوكارییەكان وەردەگرن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 16 Today: 88 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.