بەرگریی شارستانی هەولێر: بەهۆی ئاگرەكەی هەولێرەوە دو كارمەندمان بریندار بوە

بینراوە: (1.5K)

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر سەبارەت بە روداوی ئاگركەوتنەوەی بەنزینخانەكەی شاری هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: زیانی گیانی نەبوە توانیویانە بەبەشداریی 11 تیمی بەرگریی شارستانی بە 35 خولەك ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن بەوهۆیەشەوە دو كارمەندیان بەسوكی بریندار بوە. لەبارەی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەشەوە وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند: لەو بەنزیخانەیەدا بەنزین، گازو غازی LPG و مۆلیدەی تێدابوە هۆكاری سەرەكی روداوەكەش لەئەنجامی شێوازی بەتاڵكردنی بەنزینەكە بوەو دوای لێكۆڵینەوەكانیش زیاتر ئەو بابەتە روندەكەنەوە، مەرج و رێنماییشیان بۆ ئەو شوێنانە بەستانداردی جیهانییەو دیارییكراوە كە دەبێت بەنزینخانەكان بەلایەنی كەمەوە 150 بۆ 500 مەتر لە ماڵەكانەوە دوربێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 170 Today: 3,576 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.