بەهۆی دانانی زەڕەبینێكەوە یەك هەزار داری سروشتی سوتا

بینراوە: (1.0K)

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، لە دۆڵی دوكانیان لەسنوری ناحیەی عەربەت دانانی زەڕەبینێك بوە هۆكاری سوتانی نزیكەی یەك هەزار داری سروشتی. پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، دوای ئاگاداركردنەوەیان لەكەوتنەوەی ئەو ئاگرەی سنوری دۆڵی دوكانیان كارمەندانیان گەیشتنە شوێنی روداوەكەو بەهەر هەوڵێك بوە توانیویانە كۆنترۆڵی بكەن، بەڵام دەرەنجامەكەی سوتانی یەك هەزار داری سروشتی و 20 دۆنم پوش و پاوان بوە، هۆكارەكەشی بەهۆی دانانی زەڕەبینێك بوە، بەدواداچون لەوبارەیەوە بەردەوامەو بڕیاری دەستگیركردن بۆ تۆمەتباری روداوەكە دەرچوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 185 Today: 2,376 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.