لەنیا 99 و رۆنیا 96ی بەدەستهێنا… رۆژانە 14 كاتژمێر پێكەوە سەعی-یان دەكرد

بینراوە: (2)

ئەو دوو خوشكە دوانەیەی لە قەزای داقوق لە پارێزگای كەركوك نمرەی بەرزیان بەدەستهێنا، دەڵێن رۆژانە 14 كاتژمێر سەعی-یان كردووە، سەركەوتنیان لەو پرۆسەیەشدا پێشكەشی دایك و باوكیان دەكەن.
لەنیا و رۆنیا كە كچی رۆژنامەنوس محەمەد ئەڵماس-ن كە یەكێكە لە پەیامنێرانی (كەركوك ناو)، ئەمساڵ بەشی زانستییان تەواوكرد و دەڵێن باوك و دایكیان زۆر یارمەتیدەر و پاڵپشتییان بون، هەروەها سوپاسی مامۆستاكانیان دەكەن.
ئەوان لە خوێندنگەیەكی حكومی دەیانخوێند، بە (كەركوك ناو)یان وت كە لە چەند وانەیەكدا پێكەوە سەعی-یان دەكرد، لەو وانانەشی كە پێویست بوو بە تەنیا بخوێنن هەریەكە و چونەتە ژوری خۆیان.
لەنیا وتی “لە تەواوی قۆناغەكانی خوێندن لە یەكەمەكان بوین، لە قۆناغی چوار و پێنجی زانستی لە تاقیكردنەوەكان بەخشراوین”.

وێنەیەكی منداڵی رۆنیا و لەنیا لەگەڵ باوكیان (محەمەد ئەڵماس)

ئەوان پێنج خوشكن، خوشكە گەورەكەیان بەشی تیشك و سۆنەری خوێندووە، خوشكی دووەمیان قۆناغی چوارەمی كۆلێژی دەرمانسازییە، خوشكە بچوكەكەشیان تازە لە قۆناغی سەرەتاییدایە.
رۆنیا و لەنیا شێوەیان زۆر لەیەكدەچێت، تەنانەت باوكیان وتی “بەئەستەم دەتوانم لەیەكتریان جیابكەمەوە، هەندێككات تەنیا بە ناوهێنانی یەكێكیان كاتێك وەڵامدەداتەوە ئینجا دەزانم ئەوە رۆنیایە یان لەنیا”.
رۆنیا وتی “باوكم لەیەككاتدا رۆڵی باوك، برا و هاوڕێی هەبووە بۆمان، دایكیشم كۆڵەكەی ئەم سەركەوتنە بووە، دەبێت ناوی ئەوان هەر بە جوانی هەڵبگرین و بهێڵینەوە”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 83 Today: 3,217 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.