ئەمرۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی دۆخی دارایی كۆدەبێتەوە

بینراوە: (5)

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و تێیدا سێ تەوەری سەرەكی تاوتوێ بكات، كە گرنگترینیان بارودۆخی دارایی هەرێم و پرسی داهاتە نانەوتییەكانە. بەگوێرەی كارنامەی كۆبوونەوەكە، لە بڕگەی یەكەمدا گفتوگۆی لەسەر بارودۆخی نوێی دارایی هەرێمی كوردستان لە دوای رێككەوتنی هەناردەكردنی نەوت و پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دیاریكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەو داهاتانە دەكرێت. هەروەها، لە بڕگەكانی دووەم و سێیەمی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی رێبەری سەلامەتی دەكرێت كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئامادەكراوە، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی چەند بڕیارێكی پێشووتری ئەنجوومەنی وەزیران .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 2,749 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.