وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی نۆی رادەستی بەغداد كرد

بینراوە: (8)

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی (ئەیلول)ی سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم بە رەسمی رادەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی كرا بە مەبەستی وردبینیكردن و خەرجكردنی. بەپێی راگەیەندراوێكی رەسمی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە، تیمی تەكنیكیی وەزارەتەكە لیستی موچەی مانگی ئەیلولی رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی لە بەغداد كردووە. ئەمە لە كاتێكدایە ئەمرۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی7ی بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 4 رۆژ سەرجەم وەزارەت و دەستەكان مووچە وەردەگرن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 214 Today: 2,855 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.