لە هەولێر یەكەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی تایبەت بە وەرزش كرایەوە

بینراوە: (1.6K)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی كوردستان بڵاویكردەوە، بەئامادەبونی بەرپرسانی ئیداریی و وەرزشی شاری هەولێر، یەكەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی تایبەت بە وەرزش كراوەتەوە كە ژمارەیەكی زۆر لە پێداویستی و كەلوپەلی وەرزشی و تەواوكەرە خۆراكییەكانی لەخۆگرتوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی كوردستان باسیلەوەشكردوە كە لە پێشەنگاكەدا پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی بۆ یاری لەشجوانی و كینگ بۆكسێن و دەستشكێن بەڕێوەدەچێت، هیواشیخواستوە كە چالاكییەكان سود بە وەرزشوانانی هەرێمی كوردستان بگەیەنێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 131 Today: 3,051 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.