كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بە ئەلكترۆنی ئاسانكاریی بۆ دەنگدەران دەكات

بینراوە: (1.3K)

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەپڵیكەیشنێكی ئەلكترۆنی نوێی كارا كرد كە هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگەیەوە پشكنین بۆ كارتەكانیان بكەن، ئامانجیش لێی ئاسانكارییە بۆ دەنگدەران و گەڕاندنەوەی كارتەكان، لەو رێگەیەوە هاووڵاتیان دەتوانن هەر لە ماڵەوە بەئەپڵیكەیشنەكە پشكنین بۆ كارتەكانیان بكەن بۆئەوەی بزانن كە ئایا كارتەكەیان ئامادەیە بۆ وەرگرتنەوە یان هێشتا چاپ دەكرێت. كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان راشیگەیاندوە، رێژەی دابەشكردنی كارتەكان لەكۆی گشتی كارتە چاپكراوەكان گەیشتوەتە 57.5% لە بەرامبەردا 59.8% كارت گەڕێنراونەتەوە بۆ دەنگدەران.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 265 Today: 1,127 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.