“پێدەچێت تا 48 كاتژمێری داهاتو بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوت چارەسەر ببێت”

بینراوە: (1.4K)

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەخەنە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عیراق. پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەپرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەخەنە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عیراق تا ئەو وەزارەتەش موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات، هەمو ئامادەكارییەكیش كراوە هەر لەگەڵ گەیشتنی موچەی 7 دەستبەدابەشكردنی دەكەن، لیستی موچەی مانگی هەشتیش ئامادە كراوەو بەمزوانە رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق دەكرێت. وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبەشێكی تردا وتی: ئێستا 234 هەزار بەرمیل توانای بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستانە، ئەو نەوتەی بۆ پێداویستی ناوخۆ گلدەدرێتەوە لای خۆیان دەهیڵنەوە ئەوەی تری بەشی كۆمپانیا نەوتییەكان و حكومەتی فیدرالە، نوسراویانكردوە بۆئەوەی سۆمۆ نەوتەكەیان لێ وەربگرێت ئەوەی ماوەتەوە بابەتی تەكنیكییە، رەنگە تا 48 كاتژمێری داهاتو ئەم بابەتە چارەسەر ببێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 2,304 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.