بینراوە:
(1.6K)
زۆران میلانۆڤیچ سەرۆكی كرواتیا رایگەیاند، دانپێدانان بەدەوڵەتی فەڵەستین مافێكی رەوای فەڵەستینییەكانە، پاداشت نییە تا بە فەڵەستینییەكان بدرێت. میلانۆڤیچ لەمیانی بەشداریكردنی لە 80هەمین خولی كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەنیویۆرك ئاماژەی بەوەدا، پێویستە وڵاتانی دیكە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن لەنێویاندا كرواتیا. راشیگەیاند، دانپێدانانی كرواتیا بەدەوڵەتی فەڵەستین پەیوەستدارە بە پێشكەشكردنی یاداشتنامەیەك لەلایەن حكومەتەوە بە پەرلەمان، هەركاتێك ئەو یاداشتنامەیە لەلایەن حكومەتەوە پێشكەش بە پەرلەمان كرا ئەوە پاڵپشتی لێ دەكات. سەرۆكی كرواتیا وتیشی: دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین مافێكی رەوای فەڵەستینییەكانە پاداشت نییە تا بە فەڵەستینییەكان بدرێت.













Leave a Reply