نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسان: پشتیوانی بڕیاری قەدەغەكردنی روماڵی تاوانەكان دەكەین

بینراوە: (1.4K)

نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەكردنی روماڵی تاوانەكان باشەو پێویستە بۆ جێبەجێكردنی ژورێكی ئۆپراسیۆن دروستبكرێت. ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لە لێدانێكدا رایگەیاندوە، وەك سەندیكای رۆژنامەنوسان لەگەڵ رێگەچارەی رێكخستندان بەتایبەت لەگەڵ ئەو بابەتانەی یاسایەك نییە چارەسەریان بكات بۆیە پشتگیری لەو بڕیارەی حكومەتی هەرێم دەكەن و پێیانوایە بۆئەوەی ئەو بڕیارە جێبەجێ بكرێت، پێویستە ژورێكی عەمەلیات دروست بكرێت لەلایەنی پەیوەنیدار وەكو دەستەی مافی مرۆڤ و وەزارەتەكانی ناوخۆ و رۆشنبیری و داواكاری گشتی بۆئەوەی بتوانن پشتیوانی حكومەت بن. راشیگەیاندوە، بۆ ئەو كارانە وەك سەندیكا پێیانوایە پێویستە لەچوارچێوەی پشتگیریكردن لەئیتیكی كاری رۆژنامەنوسی و دەرنەچون بێت لە پیشەی كاری رۆژنامەنوسی، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی پشتگیری لەو بڕیارە دەكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 2,304 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.