حەوتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازیی لە هەولێر كرایەوە

بینراوە: (1.1K)

لە مەراسیمێكدا حەوتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازیی و كەرستەی بیناسازیی لەپیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بە بەشداری 20 وڵات كرایەوە. بەئامادەبونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، بۆ نمایشكردنی كەرەستەو ئامێرە پێشكەوتوەكانی ئاوەدانكردنەوەو خستنەڕوی نوێترین بەرهەمەكان، حەوتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازیی و كەرستەی بیناسازیی لەپیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بە بەشداری 20 وڵات و 400 كۆمپانیا كرایەوە. بەگوێرەی راگەیەنراوێك لە پیشانگاكەدا كە ماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێت تێیدا نوێترین بەرهەم و كەرەستە و كەلوپەلی مۆدرێنی تایبەتە بە كۆمپانیا پیشەسازیی و كەرەستەی بیناسازیی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی بیانی نمایشدەكرێن و نوێترین كارو بەرهەم و ئۆفەرەكان بۆ هاوڵاتیان دەخرێنەڕو. ئاماژەشكراوە كە پیشانگاكە گرنگیەكی زۆری هەیە بۆ لە نزیكەوە ئاشنابونی هاوڵاتیان بە كەرەستە و ئامێرو پێداویستیە سەردەمیەكانی پیشەسازیی و بیناسازییەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 113 Today: 3,979 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.