داوا لەسەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەكرێت هاوسەنگی لە كەركوك بپارێزێت

بینراوە: (1.5K)

داوا لەسەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەكرێت هاوسەنگی لە دەزگاكانیان لە شاری كەركوك بپارێزێت. دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی ئەبو عەلی بەسری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراقی كردوەو لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە، چەند پرسێكی تایبەت بە پارێزگای كەركوكی لەگەڵدا تاوتوێكردوە، سەرەكیترینیان نەبونی هاوسەنگی بوە لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و كەمیی رێژەی كورد بوە لەو دەزگایە لەپارێزگای كەركوك. ئاماژەشیكردوە، لەو كۆبونەوەیەدا ئامارو داتای وردی خستوەتەڕو داوای چارەسەركردنی كردوەو چەند رێگاچارەیەكی گونجاویشی لەوبارەیەوە پێشنیار كردوە. دیلان غەفور راشیگەیاندوە، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی بەڵێنی بەدواداچون و چارەسەركردنی پرسەكەیداوەو بەردەوامیش دەبن بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی و پاراستنی پشكی كورد لە تەواوی دامودەزگاكانی پارێزگای كەركوكدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 131 Today: 2,191 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.