هەسەدە: حكومەتی دیمەشق كۆمەڵكوژی ئەنجامدەدات

بینراوە: (864)

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایانگەیاند، گروپە چەكدارەكانی سەر بەحكومەتی دیمەشق كۆمەڵكوژییان دژی هاووڵاتیانی مەدەنی لە حەلەب ئەنجامداوە. بەپێی راگەیەنراوێكی هەسەدە گروپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق كۆمەڵكوژییان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی حەلەب ئەنجامداوەو سەرەتا هێرشەكان بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەستیانپێكردوە دواتر تۆپبارانێكی چڕیانكردوەو دانیشتوانیان لەناو ماڵەكانیاندا كردوەتە ئامانج. هەسەدە راشیگەیاندوە: بەهۆی ئەو هێرشەوە حەوت هاوڵاتی مەدەنی گیانیانلەدەستداوەو چوار كەسی دیكەش برینداربون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 1,174 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.