نوری مالیكی هۆشداری لە دواخستنی هەڵبژاردن دەدات

بینراوە: (1.5K)

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هۆشداری دا لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا. نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە وتارێكدا لە كۆنفرانسی “لاوان و هەڵبژاردن” ڕایگەیاند، هەڵبژاردن یەكێكە لە میكانیزمەكانی نوێبوونەوە و گەشەپێدان و دیموكراسی، پرۆسەی سیاسیش بەبێ هەڵبژاردن بێ مانایە، جەختیشی كردەوە، كە ئەوان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكە، پێداگرییان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا كردووەتەوە. مالیكی هۆشداریشی دا، پێویستە هەمووان هەست بەو مەترسییە گەورەیە بكەن، ئەگەر هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا نەكرێت، هەروەها جەختی لە گرنگی هەڵبژاردنی ئەو كەسانە كردەوە كە شایەنی نوێنەرایەتیی خەڵكن. ڕاشیگەیاند، لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە دەرگاكان بەڕووی دیكتاتۆریەت و ڕەگەزپەرستی و تایفەگەری لە گەیشتن بە دەسەڵات و دامەزراوەكانی دەوڵەت دادەخەین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 651 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.