سەرۆک کۆماری ئێران واژۆی لە سەر یاسایی راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی كرد و بە فەرمی گشتاندنی بۆ كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی تەمموزی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، مسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران گشتاندنی بۆ یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی كرد، کە لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە پەسەند کرابوو.
هەروەها، ئەم یاسایە لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هاتە ئاراوە، پەرلەمانتاران پڕۆژە یاسایەکیان لەژێر ناوی هەڵپەساردنی هاوکاری نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پەرلەمان پێشكەشكرد و پەسەند کرا.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، پەرلەمانی ئێران یاساكەی پەسەند كرد و رۆژی پێنجشەممە نێردرا بۆ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بەمەبەستی پەسەندكردنی، دوای هەفتەیەك ئەمڕۆ پزیشكیان پەسەندیكرد و گشتاندنی بۆ یاساكە كرد.












Leave a Reply