وەزارەتی دارایی لە 15٪ـی قەرزەکانی پێشینە خۆشدەبێت

بینراوە: (1.6K)

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی بۆ سوومەندانی پێشینە و قەرزی بانکەکانی سەر بەوەزارەتی دارایی دەرکرد و تاوەکوو کۆتایی ساڵیش بەردەوام دەبێت.

یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، پاڵپشت بە بڕیاریی ئەنجوومەنی وەزیران، بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاووڵاتیانی سوودمەند لە پیشینە و قەرزەکانی بانکەکانی سەر بە وەزارەت بڕیار درا بە لێخۆشبوونی 15% بۆ گشت قەرز و پێشینەکانی ‘خانووبەرە، نیشتەجێبوون، کشتوکاڵیی، پیشەسازیی و گەشتوگوزار’.

وەزارەتی دارایی لە نووسراوەکەدا داوای لێخۆشبوون لە سوودی دواکەوتن بۆ سوودمەندان لە پێشینەکاندا کردووە و ڕێنماییەکەش تاوەکوو 31-12-2025 کاری پێدەکرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 23 Today: 229 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.