117 ملیار دینار بۆ تەواوكردنی رێگەی هەولێر – كۆیە خەرج دەكرێت

بینراوە: (1.2K)

پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆتەوە، حكومەتی هەرێم بڕی 117 ملیار دیناری تەرخانكرد بۆ تەواوكردنی 8 كیلۆمەتری بەشی كۆتایی پرۆژەی دوسایدی هەولێر – كۆیە، جێبەجێكردنی ئەم قۆناغەش رێگاكە دەگاتە ناوشاری كۆیەو دەبەسترێتەوە بە شەقامی 60 مەتریی شارەكەوە كە بڕیارە لە داهاتودا ئەنجام بدرێت. باس لەوەشكراوە، ئەم بەشەی رێگاكە كە تەواوكاریی رێگای هەولێر – كۆیە بەرەو سلێمانی دەبێت بە هەمان رەوش و پێوەری بەرزی ئەندازیاری جێبەجێ دەكرێت، هەر سایدەی سێ لەینەو بۆ ئاسانكاریی هاتوچۆی هاوڵاتیانیش چەندین بەرزەپرد لەخۆ دەگرێت. جێی ئاماژەیە، ئەو رێگەیە شاری هەولێر دەبەستێتەوە بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكانەوە، لەئێستادا نزیكەی 30%ی كارەكانی تەواو بوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 24 Today: 58 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.