پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، کەمخەوی دەشێت رێخۆشکەر بێت بۆ ئەوەی خانمان تووشی فرەکیسی هێلکەدان بکات، بەتایبەت درەنگ خەوتن و مانەوە تاوەکو درەنگانی شەو.
ئەمڕۆ شەممە 5-7-2025 د. راز سیروان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، سێ هۆکاری سەرەکی هەن بۆ زیادبوونی فرەکیسی هێلکەدان وەکو؛
– کەمجووڵەیی.
– خواردنی خۆراکی ناتەندروست {خۆراکە خێراکان، خۆراکە سوورەوەکراوەکان و شیرینییەکان}.
– ناڕێکیی خەو.
د. راز سیروان باسی کاریگەریی دۆشاوی توو دەکات لەسەر کەمکردنەوەی فرەکیسی هێلکەدان و دەڵێت: کاریگەرییەکی پێچەوانەیان هەیە و زیان بە خانمەکە دەگەیێنێت، باشتریشە سرکەی سێو لەبری دۆشاوی توو بخورێت.
بەپێی مایۆکلینیک، نیشانەکانی فرەکیسی هێلکەدان ئەمانەن؛
-ناڕێکیی سووڕی مانگانە
– زیادبوونی مووی زیادە
– دەرکەوتنی زیپکە
– قەڵەوی
– نەزۆکی
فرەکیسی هێلکەدان لە تووشبووی ئەمانە باوە
-شەکرەی جۆری دوو
– بەرزەپەستانی خوێن
-نەخۆشییەکانی دڵ
-شێرپەنجەی نێوپۆشی منداڵدان
-بەرزیی کۆلیستڕۆڵ
پسپۆڕێک: دۆشاوی توو زیانی هەیە و بۆ چارەسەری فرەکیسی هێلکەدان نەخورێت

بینراوە:
(4.7K)














Leave a Reply