هەڵبژاردنی شاجوانی پشیلە بۆنەیەکی هیچ و پوچ وڕەنگ دانـەوەی دراما بیانیەکانە.

بینراوە: (7.7K)

هەڵبژاردنی شاجوانی پشیلە”، کۆمەڵێک ئاماژەی جێی سەرنجی تێدایە، کە دەکرێت یەک لە ئاماژەکان والێکبدرێتەوە کە، نیشاندەری داڕمانی بنەماکانی کولتوریی کۆمەڵگەی کوردستان

فێستیڤاڵ و بۆنەکان، گوزارشتن لە کولتووریی کۆمەڵگە، ” هەڵبژاردنی شاجوانی پشیلە”، کۆمەڵێک ئاماژەی جێی سەرنجی تێدایە، کە دەکرێت یەک لە ئاماژەکان والێکبدرێتەوە کە، نیشاندەری داڕمانی بنەماکانی کولتوریی کۆمەڵگەی کوردستان و بوودەڵەبوونی تاکی کورد و پاشەکشەی جوانیی ڕاستەقینەو بێنرخ بوونی مرۆڤە.


هەروەک چۆڵکردنی بوارـ فەزای گشتییە بۆ جوڵانەوەو ئارەزوو و خواستە هیچ و پوچەکان و نەمانی ڕۆڵی ڕاستەقینەی ڕووناکبیریی و پرسە ڕاستەقینەکانە.
ئەو “بۆنە هیچ و پوچە”، زاڵبوونی حەزی کەمینەیەکی لاسایی کەرەوەو سکتێر و پاشکۆو بێ دیدگەیە، بەسەر ڕای گشتیی کۆمەڵگەدا.
بەکورتیی، دەسەڵات ئارەزووی ئەم شتانە دەکات!  سیاسییەکان ئارەزووی ئەوە دەکەن خەڵک بە “پشیلەوە” سەرقاڵ ببێت، ئەم پرسە زۆرتری دەوێت، بەڵام هێندە بەسە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 3,428 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.