هاوڵاتیانی کوردستان لە چاوەڕوانی مووچەدا

بینراوە: (6.8K)

لە پاش ساڵی ٢٠١٤ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی کەوتنە دۆخێکی خراپی دارایی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەرێم لەژێر ناوی ئابوری سەربەخۆدا دەستی کرد بە فرۆشتنی نەوت، ئەوەش بووە هۆکارێک کە گرفتی گەورە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست بێت، چونکە هەر ماوە و بە جۆرێک عێراق ئامادە نەبوو، پارە بنێرێت، چونکە هەرێم پابەندی هیچ جۆرە ڕێکەوتنێک نەدەبوو نەوتی دەفرۆشت و داهاتی نەبوو. هەنگاوەکانی بەناو حکومەتی هەرێم وایکرد، فەرمانبەران پلە بەرزکردنەوەیان ڕابگیرێت، ئەوەش وایکرد بڕێکی زۆر پارە بۆ حزبەکانی دەسەڵات بگەڕێتەوە و هەمیش ڕێکەیان نەدا فەرمانبەرانی شایستە بچنە پێشەوە و تا ئێستاش ئەو ستەمە لە فەرمانبەران بەردەوامە، هەرچەندە پلە بەرزکردنەوەی هێزه سەربازی و ئەمنیەکانیان دەستپێکردووەتەوە. لەدوای ڕاگەیاندنی ئابوری بەناو سەربەخۆ تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کورستان نزیکەی ٦٠ مووچەیان وەرنەگرتووە و تا ئەم ساتەش هیچ باسێک لەگێڕانەوەی ئەو مووچانە نیە. سەرەڕای ئەوەی بەناو حکومەتی هەرێم مووچە دابەش ناکات، بەبیانوی جیاواز، کەچی به سەدان جۆر باجی لەسەر هاوڵاتیان زیادکردووە، لەکاتێکدا ئەم باجانە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان بەکارنایتەوە و دەچێتە گیرفانی چەند دەستە و گروپێکی تایبەت، ئەوانیش بۆ خوشگوزەرانی خۆیان بەکاری دێنن. لە ئێستادا حکومەتی عێراق پارەی نەناردووە، کەچی حکومەتی هەرێم سەرەڕای ئەوەی خۆی نەوت بە تانکەر دەفرۆشێت و کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆی بەردەوامە، کەچی فەرمانبەران دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و بەرپرسانی هەرێمیش خۆیان لە ئاست گرفتی مووچەخۆران بێدەنگ کردووە و ئامادە نین لەو پارەی دەیان ساڵە لە هاوڵاتیانی دەدزن، مووچەی مانگێک دابەش بکەن. لە ئێستادا بەهۆی دابەشنەکردنی مووچە دۆخی بازاڕ، پڕۆژەکان، خزمەتگوزاری، لە ئاستێکی زور خراپدایە، بەڵام ئەوەی سەیرە وەک حکومەت هیچ باکی بە ژیانی خەڵک نیە، هاوڵاتیانیش بەرامبەر داواکردنی مافەکانیان بێدەنگن، هەرچەند لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە، بەهۆی پێنەدانی مووچە بایکۆتی دەوام لە هەندێ فەرمانگ ڕاگەیەندراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 271 Today: 1,320 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.