فوئاد سدیق
هاواری “نان!” زۆر زیاتر له بانگه‌وازی ئازادی به‌رزتر ده‌زرنگێته‌وه؛ چونكه یه‌كه‌میان بانگه‌وازێكی حه‌تمیی جه‌سته‌یه‌كی برسییه‌و دووه‌میان خولیایه‌كی ڕۆحه. به‌ڵام برسێتی، پێنووسی ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕشه‌كان بووه ، نه‌ك رۆح.
به‌ر له‌وه‌ی وشه هه‌بێت، ژه‌م هه‌بوو، خواردن هه‌بوو، هێشتا هیچ زمانێك له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌و له‌سه‌ر هیچ هه‌ساره‌یه‌ك نه‌پژابوو. . به‌ر له‌وه‌ی لۆژیك بئافرێندرێت، دروێنه‌و كشتوكاڵ ده‌كرا. به‌ر له‌وه‌ی “شار” دابمه‌زرێت و سیاسه‌ت سه‌رهه‌ڵبدات، “كشتوكاڵ” بنه‌ما بوو. له داستانی مه‌زنی گه‌شه‌كردنی هۆشیاریی مرۆڤدا، نان پاڵه‌وانه بێده‌نگ و له‌سه‌رخۆكه‌ی داستانه‌كه‌یه.
به‌ر له‌وه‌ی وشه بێته كایه‌وه، خواست هه‌بوو، ئاره‌زوو هه‌بوو. به‌ر له ته‌لارسازییه مه‌زنه‌كانی یاسا، دادپه‌روه‌ری و شوناس، ڕێزمانێكی ساده و دڕندانه‌ی بوون حوكمی ده‌كرد: پێش هه‌موو ئه‌مانه زه‌رووره‌تی خۆراك، واته نان، نان ئه‌ماره‌تی خۆی له‌ناو جه‌سته‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كاندا دامه‌زراندبوو. . ئێمه، دانیشتووانی شاره به‌رزه‌كانی بیری ئه‌بستراكت، ئه‌م ڕاستییه‌مان له یاد كردووه. تاوه‌ره‌كانی ئایدیۆلۆژیامان ئه‌وه‌نده به‌رز هه‌ڵچنیوه كه چیتر هه‌ست به له‌رزینی ئه‌و زه‌مینه ناكه‌ین كه له ژێر پێماندایه. به‌ڵام زه‌مین ده‌له‌رزی و له‌رینه‌وه‌كه‌شی ده‌نگی زگێكی برسییه.
نان ته‌نها سه‌رچاوه‌ی بژێوی نییه، به‌ڵكو ئه‌و چه‌قه‌یه كه بوونی ئێمه‌ی له‌سه‌ر ڕاوه‌ستاوه؛ ئه‌و خاڵه زه‌مینییه‌یه كه تێیدا پێداویستییه ماددی و سه‌ره‌تاییه‌كانی جه‌سته، له‌گه‌ڵ به‌رزترین ئاواته‌كانی ڕۆح‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه. هه‌ر بۆیه، وردبوونه‌وه له فه‌لسه‌فه‌ی نان، وه‌ك هه‌ڵكۆڵینی خودی بنه‌ماو بنچینه‌كانی بیركردنه‌وه، دادپه‌روه‌ری و بوون وایه. چونكه له ئاماده‌بوونیدا، ده‌رفه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی شارستانییه‌ت هه‌یه و له نه‌بوونیشیدا، ته‌نها دڵنیاییه‌كی سارد و ڕه‌قی له‌ناوچوون چاوه‌ڕێمانه.
قووڵترین ڕاستی، ڕاستییه‌ك كه ته‌خت و تاقه‌كان ده‌هه‌ژێنێت و ئاڵۆزترین خوانه‌كانی ئایینناسی پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یه: هه‌رچی شارستانییه‌ته، هه‌رچی ڕه‌وشته، هه‌رچی ئایینه، له‌سه‌ر خوانێكی نان وه‌ستاوه‌و له‌سه‌ر خوانێكی نان چاككراوه.
پرسی نان، پرسێكی ئابووری نییه. خاڵێكی ناو بودجه نییه، كێشه‌یه‌كی زنجیره‌ی دابینكردن نییه، یان بابه‌تێك نییه بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی. مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا وه‌ك یه‌كێك له‌مانه، گه‌وره‌ترین كوفره… چونكه پرسی نان، پرسێكی بوونناسی (ئۆنتۆلۆژی)یه. نان چییه؟ ته‌نها ئاردی بر‌ژاو نییه. نان، یه‌كه‌م پیتی ئه‌لفوبێی واقیعه. ئه‌و په‌تكه ماددییه‌یه كه ناهێڵێت ته‌واوی پڕۆژه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و بۆشایی بێ بن و ئه‌بستراكت هه‌ڵبفڕێت.
پێویستییه‌كانی جه‌سته، راستگۆترین و حه‌قیقه‌تیترین شته‌كانه. تێركردنی، مه‌رجی یه‌كه‌می هه‌موو حه‌قیقه‌ته‌كانی دیكه‌یه. “گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی”، كه ڕۆسۆ و لۆك هێنده به وردی باسیان لێوه كردووه، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئاڵۆزه، به‌ڵام له ژێره‌وه په‌یمانێكی نه‌گوتراو و سه‌ره‌تاییتر پاڵپشتیده‌كاتئه‌ویش : په‌یمانی بژێوییه. به‌ڵێنی بێده‌نگی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌وه‌یه كه به یه‌كگرتنمان، سێبه‌ری سامناك و تاریكی برسێتی له‌سه‌ر یه‌كتر كه‌مده‌كه‌ینه‌وه. كاتێك كۆمه‌ڵگه، كه ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات، له‌م یه‌كه‌م په‌یمانه‌دا شكستده‌هێنێت، هه‌موو په‌یمانه‌كانی دواتر—ده‌ستووره‌كان، یاساكان، سوێندی وه‌فاداری—نابن به قومێك ئاویش بۆ تینووه‌كان، به‌ڵكو ده‌بنه سه‌راب. ده‌بنه درۆیه‌ك كه له‌سه‌ر كاغه‌زێكی ناو ئاو‌و ته‌ڕ بوو نووسرابن.
ئه‌گه‌ر نان ڕاگری واقیع بێت، ئه‌وا برسێتی هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه گه‌وره‌كه‌یه. برسێتی، دۆخێكی سستیی ئازارچه‌شتن نییه؛ به‌ڵكو هێزێكی چالاك و دڕنده‌ی داماڵینه له شارستانییه‌ت. برسێتی فه‌یله‌سوفێكی دڵڕه‌قه و ته‌نها یه‌ك وانه‌ی سامناك فێری مرۆڤ ده‌كات: چیتر هیچ شتێكی دیكه گرنگ نییه. جا قه‌شه‌كان ، شێخ و سه‌یدو مه‌لاكان، له به‌رانبه‌ر ئه‌م ڕاستییه ڕووته‌دا چیمان پێشكه‌شده‌كه‌ن؟ ئه‌وان به‌ڵێنی نانی به‌هه‌شتمان پێ ده‌ده‌ن!
ئێمه وا ده‌زانین به مێشكمان بیرده‌كه‌ینه‌وه، له شانۆیه‌كی ڕووناكی ئه‌قڵی بێگه‌رددا. ئه‌مه جوانترین درۆی شارستانییه‌ته. ئێمه به مێشكمان بیرناكه‌ینه‌وه؛ ئێمه له ڕێگه‌ی جه‌سته‌مانه‌وه بیرده‌كه‌ینه‌وه. یه‌كه‌م بیری جه‌سته‌ش، ئه‌و وته سه‌ره‌تایی و پێش-زمانه‌ی، پرسیارێكه ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامیی خۆی. ئه‌م پرسیاره ناوێكی هه‌یه: ئه‌ویش برسێتییه. وه‌ڵامه‌كه‌شی، یه‌كه‌م وشه‌ی فه‌رهه‌نگی بوون، نانه.
نان ، خواردن نییه. خواردن پۆلێنێكی زینده‌وه‌رزانییه، لیستێكه له پێكهاته خۆراكییه‌كان. به‌ڵام نان، مادده‌یه‌كی مێتافیزیكییه. ئه‌و به‌نده‌یه كه ڕۆح به ئێسك و پروسكه‌وه گرێده‌دات، ئه‌و له‌نگه‌ره‌یه كه كه‌شتیی هۆشیاری له كه‌ناره‌كانی جیهانی به‌رجه‌سته‌دا ڕاده‌گرێت. قسه‌كردن له‌سه‌ر نان، قسه‌كردنه له‌سه‌ر خودی قه‌ڵای به‌رزو سه‌ختی بوونگه‌رایی.
با كورتكردنه‌وه‌یه‌كی دیارده‌ناسییانه بكه‌ین. با هه‌موو كولتوور، هه‌موو سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژیایه‌ك دابماڵین. چی ده‌مێنێته‌وه؟ ته‌نیا بوونه‌وه‌رێكی گۆشتین ده‌مینێته‌وه، بوونه‌وه‌رێك-له-جیهاندا كه پڕۆژه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی، مانه‌وه‌یه‌تی. نان، سرووته پیرۆزه‌كه‌ی ئه‌م مانه‌وه‌یه‌یه. خواردنی، پێكه‌وه‌بوونێكی ڕۆژانه‌یه له‌گه‌ڵ واقیعدا؛ ڕێوڕه‌سمێكه كه متمانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی به جیهان دووپات ده‌كاته‌وه: من ئه‌مڕۆ له‌ناو ناچم.
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی كلاسیك، له ئه‌فلاتونه‌وه تا ده‌گاته ماركس،له ماركسیشه‌وه تا دریداو ژیژه‌ك، گیرۆده‌ی پرسیارێكی یۆتۆپیایی و سامناك بوونه: “چۆن ده‌توانین باشترین و دادپه‌روه‌رترین كۆمه‌ڵگه بنیاتبنێین؟” ئه‌م پرسیاره، هه‌رچه‌نده نیازپاكی لێ ده‌بارێت، به‌ڵام هه‌میشه و به ناچاری، به‌ره‌و ئه‌ندازیاریی كۆمه‌ڵایه‌تیی گشتگیر، سته‌مكاری و سڕینه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت و ئازادیی تاكه‌كانمان ده‌بات. مێژوو شایه‌تحاڵی زیندووی ئه‌م كاره‌ساته‌یه.
با فه‌یله‌سووفانی ڕه‌ها بێده‌نگ بن. با لاهووتییه‌كانی ئه‌ودیو چاویان شۆڕ بكه‌نه‌وه. زۆر ده‌مێكه مرۆڤایه‌تی به تارماییه‌كان جادوو كراوه، به‌دوای ده‌نگدانه‌وه‌كاندا له ئاسمانه به‌تاڵه‌كانی ئه‌قڵی په‌تی و ڕۆحی بێجه‌سته‌دا ڕاده‌كات.
لێره‌وه، له‌ناو ئه‌و مانیڤێسته‌دا ، ئاشكرای ده‌كه‌ین كه ته‌واوی ته‌لاره‌كانتان تارماییه‌كه‌و به ڕاڕه‌وه‌كانی مێشكێكی تێردا ده‌گه‌ڕێت. ئێمه كڵێسا گه‌وره‌كانی ده‌رهاویشتنتان ده‌ڕووخێنین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ردی بناخه‌ی ژێره‌وه‌ی ئاشكرا بكه‌ین: ئه‌و ڕاستییه ساده، ترسناك، و ڕه‌هایه‌ی كه نانه.
ڕاستی، جوانی، دادپه‌روه‌ری، خۆشه‌ویستی—ئه‌مانه چه‌مكگه‌لێكن كه پێویستیان به زیاده‌یه‌كی وزه‌ی كالۆری هه‌یه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له مێشكدا بهێڵرێنه‌وه. مرۆڤی برسی، پووچگه‌رای كۆتاییه، نه‌ك به هه‌ڵبژاردنی خۆی، به‌ڵكو به پێویستییه‌كی مێتافیزیكی
ده‌بێت هه‌ره‌می بیركردنه‌وه پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه.. له بنكه‌كه‌یدا خودا نییه، ئه‌قڵ، یاسا نییه، به‌ڵكو نان هه‌یه.
به‌ڵام پرسیارێكی زۆر بنه‌ڕه‌تیتر و مرۆڤدۆستانه‌تر هه‌یه كه ده‌بێت بنچینه‌ی هه‌ر سیاسه‌تێكی ژیرانه بێت: “چۆن ده‌توانین ئه‌و ئازار و نه‌هامه‌تییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بنه‌وه، كه‌م بكه‌ینه‌وه یان بنه‌بڕیان بكه‌ین؟” ئه‌مه پرسیارێكی نا یۆتۆپیاییه، پرسیارێكه له داننان به ناته‌واوی و هه‌ڵه‌كاریی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
هاواری نان، یه‌كه‌م و دوا وشه‌ی سیاسه‌ته. ئه‌و واقیعه ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌تاییه‌یه كه ده‌توانین بڵێین هه‌موو گرێبه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماكه‌ی نووسراوه‌ته‌وه. ئه‌و ڕاستییه دڕندانه و حاشاهه‌ڵنه‌گره‌یه كه هه‌رچی بینای ئه‌بستراكته، تێكده‌شكێنێت. كاتێك ئه‌م هاواره له ماڵه‌كان، له چایخانه میللییه‌كان و له شه‌قامه‌كانه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه و له هۆڵه سارد و فێنكه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه به بێباكییه‌كی كوشنده وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، ئێمه چیتر شایه‌تی قه‌یرانێكی سیاسی نین؛ ئێمه شایه‌تی كاره‌ساتێكی بوونناسین (ئۆنتۆلۆجیین).
به‌ڕێزان، گه‌ده، به‌هێزترین و قایلكه‌رترین وتارخوێنی جیهانه. لۆژیكه‌كه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵناگرێت و داواكارییه‌كانی، ڕه‌هان.
ته‌ماشای دابه‌زینی مرۆڤێك بكه‌ن له تێرییه‌وه بۆ برسێتی. له ساڵۆنه ئاسووده‌كه‌یدا، كه سكی پڕه له قه‌لی بر‌ژاو و شه‌رابی نایاب، ئه‌و په‌یكه‌رێكی ڕه‌وشتبه‌رزییه. به زمانێكی پاراو، باس له دادپه‌روه‌ری، په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ستی میهره‌بانیی چاره‌نووس ده‌كات. دزی شه‌رمه‌زار ده‌كات و ستایشی یاسا ده‌كات. مرۆڤێكی به‌خشنده، ژیر و مرۆڤدۆسته. ئێستا، هه‌ر ئه‌م پیاوه له ژه‌مه ئێواره‌كه‌ی بێبه‌ش بكه‌ن. تا سبه‌ینێ، فه‌لسه‌فه‌كه‌ی كه‌مێك سیس ده‌بێت. زووتر تووڕه ده‌بێت. له باوه‌ڕبوونی به چاره‌نووس ده‌ست به له‌رزین ده‌كات. تا ڕۆژی سێیه‌م، په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ساخته دێته به‌رچاوی و دادپه‌روه‌ری ته‌نها وشه‌یه‌كه تێره‌كان دایانهێناوه بۆ پاراستنی ئه‌مباره‌كانیان. تا ڕۆژی چواره‌م، چاوی ده‌بڕێته نان و خوانی دراوسێكه‌ی، ئه‌و ده(10) فه‌رمانه‌ی مو‌سا نووسیبوویه‌وه، ده‌بنه كۆمه‌ڵێك پێشنیاری لاواز. به‌ڵام كه هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ڕێت و هه‌ر ئه‌م بوونه‌وه‌ره خاوه‌ن ئه‌قڵه بڵنده، ئه‌م پشكۆ خوداییه، ده‌بێته شتێك له ئاژه‌ڵ كه‌متر، كه ته‌نها یه‌ك فه‌رمانی سته‌مكارانه ئاڕاسته‌ی ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: من ده‌بێت نان بخۆم.
هه‌رچی به‌هایه كه به‌رز ڕای ده‌گرین، هه‌رچی چه‌مكه كه مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، هه‌مووی سه‌رخانێكی (superstructure) كولتوورییه كه له‌سه‌ر ته‌نها یه‌ك بناخه‌ی سازش هه‌ڵنه‌گر بنیات نراوه: جه‌سته‌یه‌كی زیندوو، هه‌ناسه‌ده‌ر و تێر. مێشكی كه‌سی تێر، ئۆرگانێكی جیاوازه له مێشكی كه‌سی برسی.
هاواری “نان!” له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، ته‌نها داوای خۆراك نییه. به‌ڵكو داوایه‌كی شۆڕشگێڕانه‌یه: داوایه‌كه كه ته‌واوی ئه‌و سیسته‌مه مێتافیزیكییه‌ی كه “ڕۆح”ی له سه‌رووی “جه‌سته” و “ئه‌قڵ”ی له سه‌رووی “نان”ه‌وه داناوه، ده‌خاته ژێر پرسیارێكی گه‌وره‌وه.
ته‌نها كاتێك هاواره سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی جه‌سته كپ ده‌كرێت، مێشك ده‌توانێت ده‌ست بكات به چرپاندنی شیعره‌كانی. مێشك، كاتێك له سته‌مكاریی ده‌ستبه‌جێی مانه‌وه ڕزگاری ده‌بێت، ئازاده بۆ گه‌ڕان. ده‌توانێت له ئه‌ستێره‌كان رابمینێت و، بیركاری دابهێنێت و، له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی دادپه‌روه‌ریدا ململانێ بكات، ده‌توانێت عاشق بێت. هونه‌ر، فه‌لسه‌فه، زانست، ڕۆحانییه‌ت—هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و گوڵانه‌ن كه له خاكی “زیاده” و تێرییه‌وه شین ده‌بن. ئه‌وان ڕۆڵه‌ی نانن. هۆشیاری، كاتێك له قه‌فه‌زی گۆشتینی خۆی ئازاد ده‌كرێت، له كۆتاییدا ده‌توانێت ده‌ست بكات به ئه‌ركی بوون به ڕۆح. به‌ڵام كاتێك نان له بوونی حه‌قیقییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ سه‌راب، برسێتی ده‌بێته پره‌نسیپی ڕێكخه‌ری ژیان و كوده‌تایه‌كی توندوتیژ به‌سه‌ر مێشك و ڕه‌فتاردا ئه‌نجام ده‌دات.
مێشكی مرۆڤی برسی، كونی ڕه‌شه كه داهاتوو هه‌ڵده‌لووشێت. ئاسۆی ژیان بچووك ده‌بێته‌وه بۆ ژه‌می داهاتووی گریمانه‌یی. ڕابردوو ده‌بێته یاده‌وه‌رییه‌كی بێهووده‌ی تێری و داهاتوو ده‌بێته خه‌یاڵێكی نه‌قشكراو. ژیان ده‌بێته خاڵێكی بچووكی لێده‌ری پێویستیی ڕووت و بێ نێوه‌ند. ئه‌مه ته‌نها گۆڕانكارییه‌ك نییه له ڕوانگه‌دا؛ به‌ڵكو داڕمانێكی بوونناسییه. مرۆڤ پاشه‌كشه ده‌كات بۆ بوونه‌وه‌رێكی ته‌واو زه‌مینی و ئازارچێژ.
گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو تیزابی نائومێدیدا ده‌توێته‌وه. وشه‌ی “ئێمه” ده‌شكێت و ده‌بێته ملیۆنه‌ها “من”ی جه‌نگاوه‌ر. ‘ئه‌وی تر’ چیتر هاوبه‌شێكی ئه‌گه‌ری نییه له پێكه‌وه‌ژیاندا، به‌ڵكو ڕكابه‌رێكه بۆ سه‌رچاوه كه‌مه‌كان. نیگای ئه‌خلاقی، كه مرۆڤایه‌تی له ڕوخساری ئه‌وی تردا ده‌بینێت، شوێنه‌كه‌ی بۆ نیگای دڕندانه چۆڵ ده‌كات، كه ته‌نها به‌ربه‌ستێك یان سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌گه‌ریی خۆراك ده‌بینێت. متمانه ده‌بێته جۆرێك له خۆكوژی. به‌زه‌یی ده‌بێته خیانه‌تێك له بایۆلۆژیای هاواركه‌ری خود. ئه‌مه‌یه ڕاستیی پشت “شه‌ڕی هه‌مووان دژی هه‌مووان”ی تۆماس هۆبز—جه‌نگێكه كه له‌لایه‌ن برسێتییه‌وه ڕاگه‌یاندراوه.
مێشكی برسی ناتوانێت بخوڵقێنێت؛ ته‌نها ده‌توانێت ئاره‌زوو بكات. هۆشیاری، كه جاران به گه‌ردووندا ده‌گه‌ڕا، ئێستا له‌ناو زیندانی ته‌نگ و تاریكی جه‌سته‌دا به‌ند كراوه. جیهان له سه‌رسوڕمان، جوانی و نهێنی داده‌ماڵرێت. دارێك چیتر شایه‌تییه‌كی شكۆداری سروشت نییه؛ به‌ڵكو داری سووتاندنه یان سه‌رچاوه‌ی ڕه‌گی خواردنه. مرۆڤێكی هاوڕێ چیتر گه‌ردوونێكی تایبه‌تی هۆشیاری نییه؛ ڕكابه‌رێكه. برسێتی، كورتكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ئه‌نجام ده‌دات و ته‌واوی بوون بۆ دوو پۆلێن دابه‌ش ده‌كات: ئه‌وه‌ی ده‌خورێت و ئه‌وه‌ی ناخورێت. ئه‌مه دوا قۆناغی به‌ربه‌ریه‌تی ڕۆحییه.
برسێتی، جه‌نگێكه دژی ئاسۆكان ، دژی شارستانییه‌ت و ئه‌قڵانییه‌ت، برسێتی پووكانه‌وه‌ی مێشك و جه‌سته‌یه. هێزێكه دیمه‌نی فراوانی بوون، ده‌ڕمێنێت و ده‌یكاته خاڵێكی بچكۆله و ئازاربه‌خش.، هه‌موو شتێك ، هه‌موو كاتێك ده‌بێت به ، من ئێستا برسیمه ده‌بێت نان بخۆم. مرۆڤی برسی، دیلی چركه‌ساتی ئێستایه. هۆشیارییه‌كه‌ی، كه جاران توانای گه‌شتكردنی به‌ناو سه‌ده‌كاندا هه‌بوو، ئێستا به زنجیری لێدانی بێوچانی گه‌ده‌یه‌كی گرژه‌وه كۆت و به‌ند كراوه. هیوا، كه یاده‌وه‌ریی ڕابردووه‌و وه‌ك باوه‌ڕێك به‌ره‌و داهاتوو هه‌ڵده‌درێت، ده‌بێته خه‌ونێكی مه‌حاڵ و نازێكی بێجێ.
برسێتی، دوژمنی سه‌رسه‌ختی مانایه. كورتكردنه‌وه‌یه‌كی دڕندانه به‌سه‌ر جیهاندا ئه‌نجام ده‌دات و له هه‌موو نهێنی و سیحر و سه‌رسوڕمانێكی داده‌ماڵێت. هه‌موو شتێك ته‌خت ده‌بێته‌وه‌و ده‌خرێته ناو یه‌ك ڕه‌هه‌ندی دڕندانه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نان بخۆم بۆئه‌وه‌ی بمێنمه‌وه..
كاتێك داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌خورێت، ئیتر ناتوانێت وه‌ك كۆمه‌ڵگا بمێنێته‌وه. چونكه ده‌بێته قه‌ره‌باڵغییه‌كی شه‌ڵه‌ژاو و ترسناك زۆر ترسناك. ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه بۆ نه‌مری بنیات نرابوون، وه‌ك: قوتابخانه و كتێبخانه و په‌رستگاكان، دیمه‌نه سه‌رسوڕهێنه‌ره جوانه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه په‌یكه‌ری ژه‌نگاوی و كه‌لاوه‌ی سه‌رده‌مێك كه چیتر توانای بیرهاتنه‌وه‌و بیركردنه‌وه‌ی لێنییه. گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه له بنه‌ڕه‌تدا په‌یمانێكه به داهاتوو دراوه، ده‌بێته درۆیه‌كی ئاشكرا. گه‌لێك به‌بێ داهاتوو، گه‌لێكه كه هه‌ر ئێستا له‌سه‌ره‌خۆ به‌ره‌و خۆڵه‌مێشبوون ده‌ڕوات. ئه‌مه‌ش دوا قۆناخی به‌ربه‌ریه‌ته. نه‌ك به‌ربه‌ریه‌تی شمشێر و ڕم، به‌ڵكو به‌ربه‌ریه‌تێكی قووڵتر و وێرانتركه به‌ربه‌ریه‌تی ڕۆح ه. ئه‌و دۆخه‌یه كه تێیدا جیهان به ته‌واوی سیحری لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه و تاكه واقیع، ڕاستیی ڕووت و زبری جه‌سته‌و پێویستییه‌كانیه‌تی.
كاتێك برسێتی ده‌بێته مامۆستای میلله‌تێك، یه‌ك وانه‌ی داخورێنه‌ر فێری قوتابییه‌كانی ده‌كاتئه‌ویش ئه‌وه‌یه : هیچ شتێك پیرۆز نامینێت كاتێك گه‌لێك بێ-ڕۆح ده‌كرێت و، له‌دوای خۆی، كۆمه‌ڵگایه‌كی تاریكی پڕ له تارمایی جێده‌هێڵێت؛ بوونه‌وه‌رانێك كه له‌ناو قه‌فه‌زی گۆشتینی خۆیاندا گیریان خواردووه، چاوه‌كانیان تاساون به یاده‌وه‌ریی جیهانێكه‌وه كه جاران مانای هه‌بوو.
جه‌سته‌ی برسی، جه‌سته‌یه‌كی لاواز و بێهێزه، توانای به‌رگریكردنی زۆر سنوورداره. برسێتی، وه‌ك ئامرازێك، جه‌سته‌كان ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێكی نزمی مانه‌وه كه تێیدا بیركردنه‌وه له یاخیبوون و به‌رگری، یان داواكاریی سیاسی، ده‌بێته خه‌ونێكی دوور. وزه‌ی جه‌سته، كه ده‌كرێت ببێته وزه‌یه‌كی سیاسی، به ته‌واوی بۆ پڕۆژه‌ی دۆزینه‌وه‌ی پارووه نانێك كورتده‌كرێته‌وه. به‌م شێوه‌یه، برسێتی ده‌بێته دیسپلینێكی نادیار و ناوه‌كی كه پێویستی به زیندان و پۆلیس نییه.
كاتێك پارووه نانێك ده‌خۆین، ئایا ته‌نها مادده‌یه‌كی خۆراكی ده‌خۆین؟ نه‌خێر. ئێمه ته‌واوی مێژووی كشتوكاڵ، ڕه‌نجی جوتیار، ئاگری نانه‌وا، سیسته‌می ئابووری و تۆڕی دابه‌شكردن “ده‌خۆین”. نان هه‌میشه ئاماژه‌یه بۆ شتێكی دیكه؛ هه‌میشه شوێنپێی (trace) نادیارییه‌كی له‌سه‌ره: نادیاریی ئه‌و هه‌موو پڕۆسه‌یه‌ی كه بوونه‌ته هۆی بوونی له به‌رده‌م ئێمه‌دا. كه‌واته، نان هه‌رگیز “ته‌نها نان” نییه. هه‌میشه دواخراوه، هه‌میشه ئاڵۆده‌ی شتانی تره. ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه كاتێك ده‌وترێ: تێكشكاندنی وه‌همی ئاماده‌یی ساده‌ی نان.
مرۆڤی برسی ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی ژیرانه و ڕه‌خنه‌گرانه بیر بكاته‌وه. مێشكی داگیركراوه به غه‌ریزه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و زاڵ. ئه‌و ناتوانێت به‌دوای “هه‌ڵه”ی ناو سیاسه‌ته‌كاندا بگه‌ڕێت؛ ئه‌و ته‌نها به‌دوای “نان”دا ده‌گه‌ڕێت. برسێتی، مرۆڤ له بوونه‌وه‌رێكی بیركه‌ره‌وه‌وه ده‌كاته بوونه‌وه‌رێكی غه‌ریزی و به‌مه‌ش توانای به‌شداریكردنی له پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسی و ڕه‌خنه‌گرانه‌دا لێ ده‌سه‌نرێته‌وه.
ئه‌ی زاهیدانی ڕۆح، ئه‌ی بانگخوازانی ڕزگاریی ئه‌ودیو! ئێوه باسی ڕۆح، باڵایی و زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌فسدا بۆ من ده‌كه‌ن. به‌ڵام من لێتان ده‌پرسم: ئایا ڕۆحتان هه‌رگیز به‌ڕاستی تامی برسێتیی كردووه؟ نه‌ك ئه‌و برسێتییه ناسك و شاعیرانه‌یه‌ی پیرۆزانی به‌ڕۆژوو، به‌ڵكو ئه‌و بۆشاییه ڕووت و هاواركه‌ره‌ی دڕنده‌یه‌ك كه ورگی به پشتیدا نووساوه؟
ئێوه به‌هه‌شته‌كانتان له لۆژیكی ناسك و فه‌زیله‌تی باو هه‌ڵده‌چنن و یه‌كه‌م و كۆتا ڕاستی له‌بیر ده‌كه‌ن كه هه‌موو به‌هه‌شت و دۆزه‌خه‌كانی له‌سه‌ر بنیاتنراوه: ڕاستیی زه‌وی، كه ته‌نها یه‌ك وشه ده‌ڵێت—خۆراك. ئاخر پێش “من بیر ده‌كه‌مه‌وه،” “من برسیمه” هه‌یه. دیكارت گه‌مژه‌یه‌ك بوو، گه‌مژه‌یه‌كی تێر! یه‌كه‌م پره‌نسیپ هۆشیاری نییه، به‌ڵكو ئیراده‌ی جه‌سته‌یه بۆ مانه‌وه. هه‌رچی بیركردنه‌وه هه‌یه، ناز و نیعمه‌تێكه كه ورگێكی هێمن ده‌یبه‌خشێت.
نان ته‌نها شتێك نییه. ئیراده‌ی زه‌وییه كه به‌رجه‌سته بووه. خۆر، خاك، باران و ڕه‌نجی مرۆڤ، هه‌مووی چڕكراوه‌ته‌وه بۆ ناو فۆرمێك كه ده‌ڵێت: “بژی! به‌سه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌دا زاڵ به!” بێبه‌شكردنی مرۆڤێك له نان، كرده‌یه‌كی ئابووری نییه؛ خه‌ساندنێكی مێتافیزیكییه. تۆ له ئیراده‌ی زه‌وی دایده‌بڕیت و وه‌ك تارماییه‌ك له‌ناو قه‌فه‌زی گۆشتی خۆیدا به‌ندی ده‌كه‌یت.
برسێتیی به‌كۆمه‌ڵ، كۆمه‌ڵگه له دۆخێكی شارستانی و یاساییه‌وه، بۆ “دۆخی سروشتی”ـی هۆبزی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه تێیدا هیچ ماف و ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی بوونی نییه‌و ته‌نها هێزی ڕووت فه‌رمانڕه‌وایه. ئه‌مه نه‌ك ته‌نها تێكچوونێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌ڵكو داڕمانێكی ته‌واوی چوارچێوه‌ی ئه‌قڵانیی مرۆڤه.
كاتێك گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هۆی برسێتییه‌وه پووچه‌ڵده‌بێته‌وه، مرۆڤه‌كان چیتر وه‌ك هاووڵاتی مامه‌ڵه ناكه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك بوونه‌وه‌ری دابڕاو كه ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان تێده‌كۆشن. له‌م دۆخه‌دا، هیچ یاسایه‌كی گشتی بوونی نامێنێت و “ئیراده‌ی گشتی” (General Will)ـی ڕۆسۆ، ده‌بێته وه‌همێك. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، ئاژاوه‌یه‌كی بێ ئه‌قڵه كه تێیدا خودی ئه‌گه‌ری بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌خلاقی له‌ناو ده‌چێت.
“برسێتی” و “تێركردن” گوتارێكی بێلایه‌ن نییه. به‌ڵكو گۆڕه‌پانێكی ستراتیژییه كه تێیدا ژیان و مردنی تاك و كۆمه‌ڵگاكان به‌ڕێوه ده‌برێت. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه فوكۆ پێی ده‌ڵێت بایۆ-ده‌سه‌ڵات (Bio-power): ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه كار له‌سه‌ر ژیان خۆی ده‌كات، نه‌ك له ڕێگه‌ی كوشتنه‌وه (وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سه‌روه‌ری كلاسیك)، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی “ڕێگه‌دان به ژیان و فه‌رامۆشكردن بۆ مردن” (faire vivre et laisser mourir)ـه‌وه. برسییه‌تیكردن، ته‌كنیكێكی ئه‌م فه‌رامۆشكردنه‌یه.
ده‌سه‌ڵاتی مۆدێرن، به‌تایبه‌تی له سه‌ده‌ی ١٨ و ١٩ به‌دواوه، خولیای دروستكردنی جه‌سته‌ی ملكه‌چ (docile body) بووه: جه‌سته‌یه‌ك كه هه‌م به‌رهه‌مدار بێت و هه‌م گوێڕایه‌ڵ. برسێتی و دابینكردنی نان، دوو ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ره‌كین له‌م پڕۆسه‌یه‌دا.
برسێتی، شتێكی ده‌ره‌كی نییه؛ به‌ڵكو هه‌میشه وه‌ك ئه‌گه‌رێك، وه‌ك “تارماییه‌ك” له‌ناو خودی تێریدا ئاماده‌یه. هه‌ر پارووه نانێك كه ده‌خورێت، دانپێدانانێكی بێده‌نگه به ئه‌گه‌ری برسێتی. تێری، مانای خۆی ته‌نها له ڕێگه‌ی دژایه‌تیكردنی برسێتییه‌وه وه‌رده‌گرێت. كه‌واته، برسێتی لاوه‌كی نییه، به‌ڵكو پێكهێنه‌ری خودی مانای تێرییه.
برسێتی، سیسته‌می مانا و به‌هاكان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. ئه‌قڵ داده‌ڕمێنێت، جه‌سته ده‌بێته تاكه واقیع و “ئه‌وی تر” ده‌بێته هه‌ڕه‌شه. برسێتی، ژه‌هرێكه كه “گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی” هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، چونكه گرێبه‌سته‌كه خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای نووسین، به‌ڵێن و دواخستن دامه‌زراوه. برسێتیی ڕه‌ها، دانیان پێدا نانێت.
برسێتی ده‌توانێت وه‌ك ده‌رمانێكیش كار بكات كه سیسته‌مه وه‌همییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. برسێتی، ڕووت و ڕه‌جاڵی و پۆزلێدان و ساخته‌یی ئه‌و به‌هایانه (دادپه‌روه‌ری، ئازادی، ماف) ئاشكرا ده‌كات كاتێك له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ماددیی پته‌و دانه‌مه‌زرابن. برسێتی، به شێوه‌یه‌كی دڕندانه، وه‌همی “ئاماده‌یی” ئه‌و به‌هایانه تێكده‌شكێنێت و نیشانمان ده‌دات كه چه‌نده ناسك و مه‌رجدارن.
برسێتی، سته‌مكاریی ئێستایه. داهاتوو—ئه‌و داهێنانه ناسك و مرۆییه—یه‌كه‌م شته كه له‌سێداره‌ی ده‌دات. مرۆڤێك كه داهاتووی هه‌بێت، ده‌توانێت بنیات بنێت، ده‌توانێت خۆشه‌ویستی بكات، ده‌توانێت به‌ڵێن بدات. به‌ڵام مرۆڤی برسی هیچ داهاتوویه‌كی نییه؛ ته‌نها ئێستایه‌كی قووڵ و بێ بن هه‌یه. ده‌بێته بوونه‌وه‌رێكی ته‌واو غه‌ریزی، خاڵێكی بچووكی ئازاره له‌ناو ڕۆیشتنێكی بێمانای كاتدا. هیوا، جۆرێكه له وزه و برسییه‌كان هیچ وزه‌یه‌كی زیاده‌یان نییه.
تێربوون، لێره‌دا هاوتای ئاماده‌یی، ئه‌قڵ و لۆگۆسه. “برسێتی” هاوتای نادیاری، ئاژاوه و جه‌سته‌ی یاخییه. ئیتر برسێتی وه‌ك شتێكی نائاسایی و ده‌ره‌كی سه‌یر ده‌كرێت كه ده‌بێت “چاره‌سه‌ر” بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆخی “ئاسایی”ی تێری.
برسێتی، یه‌كه‌م و تاكه یاسای قووڵایی فێر ده‌كات كه مانه‌وه‌ی من ه . مرۆڤی برسی ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی خودی (خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر) هه‌ڵسوكه‌وت بكات. ئیراده‌كه‌ی چیتر له‌لایه‌ن ئه‌قڵه‌وه نانرێت، به‌ڵكو له‌لایه‌ن غه‌ریزه‌یه‌كی زاڵه‌وه دیاریده‌كرێت. ئه‌و چیتر ئازاد نییه له هه‌ڵبژاردنی نێوان ڕه‌وشت و ناڕه‌وشتدا؛ ئیراده‌كه‌ی به ته‌واوی ملكه‌چی پێویستییه‌كی سروشتیی زاڵ بووه. ئه‌و ده‌بێته بوونه‌وه‌رێكی هێتێرۆنۆم (په‌یوه‌ست به ده‌ره‌وه‌ی خۆی) و به‌مه‌ش ئازادیی باڵای خۆی له‌ده‌ستده‌دات.
مرۆڤ ناتوانێت بیر له گه‌ردوون بكاته‌وه كاتێك ته‌واوی بوونی له خاڵێكی بچكۆله و ئازاراوییدا چڕ كرابێته‌وه. هه‌ر بۆیه، برسێتیی ڕه‌ها، مرۆڤ له جیهانی ئه‌خلاقی داده‌بڕێت و فڕێی ده‌داته‌وه ناو جیهانی ڕووت و ڕه‌جاڵی سروشتی. دابینكردنی نان، ته‌نها كرده‌یه‌كی خێرخوازی نییه؛ به‌ڵكو مه‌رجی بنه‌ڕه‌تیی بوونی خودێكی ئه‌خلاقییه. بێ نان، مرۆڤ له توانای بوون به بوونه‌وه‌رێكی ئازاد و خاوه‌ن ویژدان، داده‌ماڵرێت.
مرۆڤێكی برسی كه خاوه‌نی بیرۆكه‌یه‌كه، شۆڕشێكه چاوه‌ڕێی كات ده‌كات. مرۆڤێكی تێریش كه هیچ بیرۆكه‌یه‌كی نییه، ته‌نها كه‌مێك له مه‌ڕوماڵات به‌رزتره، كه چاوه‌ڕێی چه‌قۆی قه‌ساب ده‌كات. هه‌ر بۆیه، قووڵترین پێوه‌ری هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، نه په‌یكه‌ره بریقه‌داره‌كانیه‌تی و نه فه‌لسه‌فه ئاڵۆزه‌كانه، به‌ڵكو پرسیارێكی ساده و كوشنده‌یه ئه‌ویش ئه‌و پرسیاره‌یه: ئایا هاواری نان، به به‌رد وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، یان به پاروویه‌ك بۆ تێركردنی سكی برسی ؟ له‌سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره، چاره‌نووسی هه‌موو ئیمپراتۆریاو هه‌موو كۆماره‌كان هه‌ڵواسراوه‌هیچ شیكردنه‌وه‌و راڤه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییانه پێویست ناكات.
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی برسی، بیرناكاته‌وه؛ به‌ڵكو ئازار ده‌چێژێت. مێشكی گشتییه‌كه‌ی، دیوه‌خانێكی ڕازاوه نییه بۆ گفتوگۆی ژیرانه، به‌ڵكو ته‌نها یه‌ك گه‌ده‌ی گه‌وره‌ی هاواركه‌ره. تاقه فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤێكی برسی، فه‌لسه‌فه‌ی زگه. كتێبه پیرۆزه‌كه‌شی ته‌نها یه‌ك پرسیاری تێدایه: “نانی كوێیه؟” و تاقه گوناهیشی، قاپێكی به‌تاڵه.
هه‌موو ئه‌و بیرۆكه مه‌زنانه‌ی ئێمه له ژووره ئارامه‌كانماندا هێنده به‌رز ڕایان ده‌گرین – ئازادی، دادپه‌روه‌ری، مێتافیزیك، هونه‌ر – ئه‌مانه بۆ مرۆڤی برسی هیچ مانایه‌كیان نییه. ئه‌وانه ته‌نها مه‌ره‌كه‌بن له‌سه‌ر كاغه‌زێكی ته‌ڕ بوو. وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌وڵ بده‌یت لیستێكی خواردنی ڕازاوه بده‌یته مرۆڤێك له‌بری ژه‌مێك. گاڵته‌كه زۆر به‌چێژ ده‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزی پێكه‌نینی تێدا بوایه.
ئه‌م كۆمه‌ڵگا برسییه چۆن بیرده‌كاته‌وه؟ بیركردنه‌وه‌كانی كورت، دڕندانه و ده‌ستبه‌جێن. فه‌رهه‌نگی وشه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی برسی، كورت بووه‌ته‌وه بۆ ناوكه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی: خواست، ئازار، تووڕه‌یی، ترس. ئاسۆی ئه‌قڵی له ژه‌می داهاتوو، یان له ده‌نگۆی گه‌یشتنی فه‌رده‌یه‌ك ئارد ، تێناپه‌ڕێت. مشتومڕه گه‌وره‌كانی له‌سه‌ر سروشتی ڕۆح نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر شوێنی په‌تاته‌یه‌كی شاردراوه‌یه. سه‌ركرده‌كانیشی به‌پێی دانایی و ڕه‌وشتبه‌رزییان هه‌ڵناسه‌نگێنرێن، به‌ڵكو به‌پێی هاوكێشه ساده و دڕنده‌كه‌ی ته‌رازووی نانه‌وا. سته‌مكارێك كه نان دابینبكات، وه‌ك ڕزگاركه‌رێك ده‌په‌رسترێت، له كاتێكدا پاشایه‌كی فه‌یله‌سووف و خێرخواز كه سه‌رپه‌رشتیی برسێتییه‌ك بكات، سه‌ری خۆی له‌سه‌ر ڕمێك ده‌بینێته‌وه. خودا خۆی ده‌بێته نانه‌وا و نوێژیش ده‌بێته پاڕانه‌وه‌یه‌كی بێچاره بۆ نانی ڕۆژانه‌مان.
له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كی برسیدا، مه‌عریفه خۆی ده‌بێته نه‌فره‌تێك یان چه‌كێك. ئه‌وه‌ی بزانیت كه‌سانی تر خه‌ریكی ڕازاندنه‌وه‌ی خوانێكی خۆشن له كاتێكدا منداڵه‌كانت له‌تاوا ده‌توێنه‌وه، ڕاهێنانێكی ئه‌قڵی نییه؛ به‌ڵكو ئه‌و پریشكه‌یه كه ئاگری یاخیبوون خۆش ده‌كات. ئه‌وه‌ی له كتێبێكدا باسی دادپه‌روه‌ری بخوێنیته‌وه له كاتێكدا نادادی جه‌رگت ده‌برژێنێت، واته له بێڕه‌حمانه‌ترین نوكته‌ی جیهان تێگه‌یشتوویت. مه‌عریفه، بۆ برسییه‌كان، ڕۆشنگه‌ری نییه؛ به‌ڵكو ئاشكرابوونی به‌دبه‌ختیی خۆیانه. ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یه كه ئازاره‌كانیان، كرده‌ی خودا نییه، به‌ڵكو شكستێكه، یان تاوانێكی مرۆڤه.
ئێستا، سه‌یری نه‌ته‌وه‌ی تێر بكه. ئاھ، چ خۆشگوزه‌رانییه‌كی شاهانه‌یه! به سكی تێره‌وه، مرۆڤ جورئه‌ت ده‌كات چاوه‌كانی له نه‌هامه‌تی و نائومێدی و دۆخه سه‌خته‌كان هه‌ڵبڕێت. له‌وانه‌یه بیر له ئه‌ستێره‌كان بكاته‌وه، سۆناتایه‌ك دابنێت، مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بوونی ڕۆح بكات، یان ته‌نانه‌ت – كه له هه‌موویان مه‌ترسیدارتره – پرسیار له مافی خودایی ئه‌و پاشایه بكات كه دڵنیای كردووه‌ته‌وه عه‌مباره‌كه‌ی پڕه.
جیاوازییه‌كه، وه‌ك ده‌یبینیت، له گه‌ده‌دا نییه، به‌ڵكو له‌و مێشكه‌دایه كه گه‌ده‌كه ئازادی ده‌كات. نه‌ته‌وه‌ی تێر، خاوه‌نی ناز و نیعمه‌تی شكۆمه‌ندیی بێزارییه. له‌م بێزارییه‌وه، له‌م دۆخه خوداییه‌ی كه پێویست ناكات نیگه‌رانی ته‌نها مانه‌وه بیت، هه‌موو ئه‌و شتانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه پێیان ده‌ڵێین شارستانییه‌ت. هونه‌ر، زانست، یاسا ئاڵۆزه‌كان، گوتاری سیاسی، پرسیاركردن له دۆگماكان، ئه‌مانه هه‌موویان ڕۆڵه‌ی سكی تێرن. مرۆڤێكی تێر، ده‌توانێت خاوه‌ن ویژدان بێت. ده‌توانێت خاوه‌ن پره‌نسیپ بێت. ده‌توانێت به‌رگه‌ی ئازاره شیرینه‌كه‌ی بیركردنه‌وه له ڕاستییه ئه‌بستراكته‌كان بگرێت، چونكه به واقیعی به‌رجه‌سته‌ی زگێكی به‌تاڵ ئه‌شكه‌نجه نادرێت.
نه‌ته‌وه‌ی برسی، زیندانییه‌كه له‌ناو قه‌فه‌سی جه‌سته‌ی خۆیدا. نه‌ته‌وه‌ی تێر، مێشكێكه كه ئازاد كراوه تا له گه‌ردووندا بسوڕێته‌وه. یه‌كه‌میان به كاتی ئێستای ده‌ستبه‌جێ بیرده‌كاته‌وه: “من برسیمه.” دووه‌میان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕابردوو له‌به‌رچاو بگرێت و خه‌ون به داهاتووه‌وه ببینێت: “ئێمه چی فێر بووین، و ده‌توانین ببین به چی؟”
كه‌واته، جیاوازییه بنه‌ڕه‌تییه‌كه ئه‌مه‌یه: نه‌ته‌وه‌ی برسی به پێویستییه‌كانی پێناسه ده‌كرێت، له كاتێكدا نه‌ته‌وه‌ی تێر به ئه‌گه‌ره‌كانی پێناسه ده‌كرێت. یه‌كێكیان له په‌خشانی مانه‌وه‌دا گیری خواردووه؛ ئه‌وی تریان ئازاده شیعری بوون بنووسێته‌وه. به‌ڵام ئاگاداربه ئه‌ی نه‌ته‌وه‌ی تێر! خۆبه‌زلزانی و بێخه‌می، ژه‌هرێكی هێواشه. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ئه‌وه‌نده تێر ده‌بێت كه فه‌یله‌سوفه‌كانی نرخی نانێك له‌بیر ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگایه‌كه كه بۆ داڕمان پێگه‌یشتووه. له‌وانه‌یه له زانا‌و رۆشنبیر‌و ئه‌كادیمیاكانیاندا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی فریشته‌كان بكه‌ن، له كاتێكدا فڕنی نانه‌واكان له شاره‌كه‌ی خواره‌وه سارد ده‌بنه‌وه. ئه‌وان له‌بیریان كردووه كه ته‌واوی ئه‌و كۆشكه مه‌زنه‌ی بیر و كولتووریان، له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ساده و ساكاری گه‌نم وه‌ستاوه.
ئاژه‌ڵ، ئه‌م ڕاستییه به‌بێ پێویستی به فه‌یله‌سوفان ده‌زانێت. گورگ بۆ ‘ده‌سه‌ڵات’ یان ‘شكۆ’ ڕاو ناكات؛ بۆ به‌رده‌وامیی بڵێسه‌ی ژیانی خۆی ڕاو ده‌كات. باڵنده هێلانه بۆ ‘جوانی’ دروست ناكات؛ بۆ مسۆگه‌ركردنی داهاتووی ڕۆڵه‌كانی دروستیده‌كات. ئه‌وان له پێویستییه‌كانیاندا ڕاستگۆن. ته‌نها مرۆڤه، ئاژه‌ڵه نه‌خۆشه‌كه، كه فێری درۆكردن له‌گه‌ڵ خۆی بووه؛ فێری ئه‌وه بووه كه وا نیشان بدات ڕۆحی ده‌توانێت گه‌شه بكات له‌كاتێكدا جه‌سته‌ی ده‌بێته خۆڵ. درۆیه‌ك! درۆیه‌كی دڕندانه و نكۆڵیكه‌ر له ژیان!ئه‌مه چ درۆیه‌كی شاخداره!.
ڕۆحی مرۆڤ، گه‌ڕیده‌یه‌كه، شاخه‌وانێكه، سه‌ماكه‌رێكه. برسێتی، ئه‌م سه‌ماكه‌ره ده‌خاته قه‌فه‌زی گۆشته‌وه. مێشك، كه جاران له‌گه‌ڵ خوداكاندا زۆرانبازیی ده‌كرد و ئه‌ستێره‌كانی ده‌پێوا، ئێستا بووه‌ته كۆیله‌ی بیرێكی تاك و یه‌ك ڕیتمئه‌ویش خواردنه. جیهان ته‌خت ده‌بێت، له ڕه‌نگ و قووڵایی خۆی داده‌ماڵرێت. دارستانێك چیتر په‌رستگایه‌كی ژیانی سه‌وز نییه؛ كۆمه‌ڵێك كالۆریی ئه‌گه‌رییه. شارێك چیتر شانۆیه‌كی درامای مرۆیی نییه؛ دیمه‌نێكی تاڵانیی ئه‌گه‌رییه. ئه‌مه دوا قۆناغی پووچگه‌رییه: نه‌ك ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هیچ شتێك مانای نییه، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی كه هیچ شتێك مانای نییه له‌ودیو سوودی بۆ گه‌ده‌یه‌كی هاواركه‌ر.
با بۆ ساتێك له تیۆرییه باڵاكانی ماف و ئازادی دوور بكه‌وینه‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و مه‌رجه پێشینه‌ییه‌ی (a priori condition) كه هه‌ر ئه‌گه‌رێكی ئه‌خلاقی له‌سه‌ری بنیات نراوه. پرسی نان، كاتێك به وردی لێی بكۆڵینه‌وه، پرسێكی ئابووری یان لۆجستی نییه؛ به‌ڵكو پرسێكی باڵایه (transcendental) كه په‌یوه‌ندی به خودی ئه‌گه‌ری بوونی بوونه‌وه‌رێكی ئه‌قڵانی و ئه‌خلاقییه‌وه هه‌یه.
ئێمه ناتوانین باسی ئه‌رك و یاسای ئه‌خلاق و، یان باسی “شانشینی ئامانجه‌كان” (Kingdom of Ends) بكه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا دان به‌و ڕاستییه‌دا نه‌نێین كه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی دوولایه‌نه‌یه: له‌لایه‌ك بوونه‌وه‌رێكی ئه‌قڵانی و ئازاده و له‌لایه‌كی تر بوونه‌وه‌رێكی دیارده‌یی (phenomenal) و سروشتییه كه ملكه‌چی یاساكانی هۆكارێتیی فیزیكییه، كه یه‌كه‌میان پێویستیی مانه‌وه‌یه. پشتگوێخستنی ئه‌م لایه‌نه دیارده‌ییه، واده‌كات هه‌ر گوتارێكی ئه‌خلاقی ببێته وه‌همێكی بێناوه‌ڕۆك.
ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له نه‌بوونی ناندا هه‌یه، له‌ناوچوونی هزری ئه‌قڵانییه. برسێتی دیالۆگ بێده‌نگ ده‌كات، بێهیوایی جێی ده‌گرێته‌وه، و وا له دانیشتوان ده‌كات كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی لۆژیكی نه‌بن، به‌ڵكو ملكه‌چی ئه‌و دیماگۆگی و خه‌ڵك فریو خواردووه بن كه به‌ڵێنی قه‌واڵه نانێك ده‌دات. لای ڤۆڵتێر، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ناتوانێت نان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی دابینبكات، له بنه‌ڕه‌تیترین تاقیكردنه‌وه‌ی هزری و ئه‌خلاقیی خۆیدا شكستی هێناوه. خۆشگوزه‌رانی، كۆكردنه‌وه‌ی زێڕ نییه، به‌ڵكو ئه‌و دڵنیاییه هێمن و شكۆمه‌نده‌ی ژه‌می ڕۆژانه‌یه، كه به ته‌نها مێشك ئازاد ده‌كات بۆ ڕامان له ئه‌ستێره‌كان، بۆ پرسیاركردن له ده‌سه‌ڵات و بۆ بنیاتنانی جیهانێك له‌سه‌ر بناغه‌كانی لۆژیك و دادپه‌روه‌ری. مه‌ترسیی له‌ناوچوون ئیتر ته‌نها هزری یان كۆمه‌ڵایه‌تی نییه، وه‌ك لای ڤۆڵتێر؛ به‌ڵكو بایۆلۆژییه.
مه‌ترسیی گه‌ده‌ی به‌تاڵ ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ستانی بایۆلۆژی نییه. به‌ڵكو داڕمانی خودی هه‌لومه‌رجه‌كانی مانای مرۆڤایه‌تییه. مرۆڤی بێنان، مرۆڤێكه فڕێدراوه‌ته‌وه ناو دۆخێكی پێش-فه‌لسه‌فیی سروشتی، به‌ڵام ئه‌مه دڕنده‌یی خانه‌دانانه‌ی ڕوسۆ نییه؛ به‌ڵكو دۆزه‌خێكی پاژی پاڵنه‌ری كاردانه‌وه‌ییه. گواستنه‌وه‌كه له ئاستی هزرییه‌وه‌یه بۆ ئاستی گه‌ده‌و هه‌ناو. له شاكاره‌كه‌یدا، ژێرمینال، نان هێمایه‌كی ئه‌بستراكتی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه، به‌ڵكو ئاماده‌بوونێكی ترسناك و فیزیكییه‌و نه‌بوونێكه كه ترسناكتریشه. هاواری ناوه‌ندی و دووباره‌بووه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه، “Du pain! Du pain!” (نان! نان!)، دروشمێكی سیاسی نییه؛ به‌ڵكو هاواری سه‌ره‌تایی جۆرێكه (ڕه‌گه‌زێكه) كه پاڵنراوه‌ته لێواری مان و نه‌مان. كرێكارانی كان، كه له نان بێبه‌ش كراون، داده‌به‌زنه ئاستێكی پێش-مرۆیی، مرۆڤایه‌تییان وه‌ك مۆمێكی ڕوو له كوژانه‌وه كز ده‌بێت. ئه‌میل زۆلا پێمان نیشانده‌دات كه شارستانییه‌ت توێكڵێكی ناسكه، هێنده‌ی سه‌مونێكی ڕه‌ق به ئاسانی ده‌شكێت.
نان هه‌رگیز ته‌نها نان نییه. پێوه‌ری به‌زه‌ییمانه، خاڵی ڕاگری سیاسه‌تمانه‌و یه‌كه‌م وشه‌یه له فه‌رهه‌نگی دادپه‌روه‌ریدا. ئه‌و پرسیاره ساده و قووڵه‌یه كه ده‌بێت به‌رده‌وام له هه‌ر سه‌رده‌مێك، له هه‌ر حكومه‌تێك و له خۆمان بپرسین: ئایا خه‌ڵك تێره؟ چونكه له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ته‌واوی مه‌ودای ئه‌گه‌ری مرۆیی خۆی حه‌شارداوه له لووتكه به‌رزه‌كانی بیری ئه‌قڵانی و خۆشگوزه‌رانیی شارستانییه‌وه تا ده‌گاته قووڵاییه تاریك و سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی كه مرۆڤایه‌تی خۆی تێیدا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون ده‌بێته‌وه.
نه‌بوونی بژێوی. هیچ هونه‌رێك بوونی نییه، چونكه هونه‌ر ڕێكخستنی یاریئامێزی وزه‌ی زیاده‌یه. هیچ زانستێك بوونی نییه، چونكه زانست لێكۆڵینه‌وه‌ی ئارامگر و دیسپلینكراوه كه له ئاسایشه‌وه له‌دایك بووه. هیچ ئه‌خلاقێك بوونی نییه، چونكه ئه‌خلاق یاسادانانه بۆ ئه‌و به‌هایانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه دانراون كه یه‌كه‌م كێشه‌ی به‌رده‌وامیی خۆی چاره‌سه‌ر كردووه. مرۆڤی بێنان هیچ به‌هایه‌كی نییه، ته‌نها پێداویستیی هه‌یه. ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كۆتایی ئایدیالیسته: ڕۆحی له‌لایه‌ن گه‌ده‌یه‌وه خوراوه. كۆمه‌ڵگه، له ئاماده‌بوونی ئه‌ودا، وه‌ك دروستكراوێكی ناسك ئاشكرا ده‌بێت، توێكڵێكی ته‌نكی شارستانییه‌ته به‌سه‌ر قووڵاییه‌كی برسێتیی سه‌ره‌تاییه‌وه.
كاتێك زمانی سیاسه‌ت شكست ده‌هێنێت، كاتێك مشت‌ومڕ له‌سه‌ر سیاسه‌ت، گفتوگۆ له‌سه‌ر مۆدێله ئابوورییه‌كان و بانگه‌واز بۆ یاسا، هه‌مووی ده‌بنه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی بۆش و بێ‌مانا، ئه‌و كاته‌یه كه هاواری هاووڵاتی، چیتر بۆ ماف نییه، نه بۆ دادپه‌روه‌ری، نه بۆ ئازادی، به‌ڵكو ته‌نها بۆ قورتاربوونه له مردن؛ ئه‌ویش نانه. كاتێك گه‌ل برسی ده‌بێت، گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی ناشكێت؛ به‌ڵكو ده‌یسووتێنێت. كاتێك مرۆڤ له‌وپه‌ڕی پێویستی و نه‌هامه‌تیدایه، بیركردنه‌وه له بابه‌ته باڵا و ئایدیالییه‌كان (وه‌ك دادپه‌روه‌ری ڕه‌وشت، یه‌كسانی، ماف، ڕاستگۆیی) ده‌بێته شتێكی لاوه‌كی و بێ بایه‌خ. پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان (وه‌ك خواردن) هه‌موو شتێكی تر داده‌پۆشێت. ئه‌و كاته‌ی باوك منداڵه‌كانی برسی ده‌بن، هه‌موو شتێك وه‌لاوه ده‌نرێ، ته‌نیا بیر له تێركردنی منداڵه‌كانی ده‌كرێته‌وه. “گه‌دایی” ته‌نها سواڵكردن نییه، به‌ڵكو ئاماژه‌یه بۆ ناچاربوون به فرۆشتنی كه‌رامه‌ت، جه‌سته، یان ڕه‌وشتی خۆی له‌پێناو مانه‌وه‌دا. لێره‌دایه برسێتی هه‌موو به‌های مرۆییت لێ ده‌سه‌نێته‌وه.
ناسنامه‌ی نیشتمانییش ئیتر وه‌همێكی دڵڕه‌قانه‌یه بۆ گه‌لێك كه ئه‌زموونی هاوبه‌شیان كولتوور یان مێژوو نییه، به‌ڵكو بۆشاییه‌كی به‌كۆمه‌ڵ و كرمۆڵكه‌ره له گه‌ده‌و سكدا. چ گاڵته‌یه‌كی دڵته‌زێنه! وه‌ك ئه‌وه وایه به‌ڵێنی ئۆقیانووسێكی مه‌زن بده‌یت ، به‌ڵام، له ژیانی دواییدا له تینووێتیدا بمریت.
ئه‌ركی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌وه نییه كه له جه‌سته هه‌ڵبێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی دروست خزمه‌تی بكات. با تێبگه‌ین نان ته‌نها خۆراك نییه؛ به‌ڵكو دراوی ئاشتییه، مادده‌ی خاوی هونه‌ر و زانست و هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵه. كاتێك گه‌ده له به‌تاڵیی خۆی ڕاده‌مێنێت ،مێشك ناتوانێت له ئه‌ستێره‌كان ڕابمێنێت. كه‌واته، با ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه بین كه ته‌نها باسی ڕۆح ده‌كه‌ن و جه‌سته پشتگوێ ده‌خه‌ن. ئه‌وان یان گه‌مژه‌ن یان فێڵباز. لێكۆڵینه‌وه‌ی دروستی مرۆڤایه‌تی له ئاسمانه‌كانه‌وه ده‌ست پێناكات، به‌ڵكو له خاكه‌وه. پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ین له خودا تێبگه‌ین، با سه‌ره‌تا له په‌رجووی ده‌نكه گه‌نمێك تێبگه‌ین. با باخچه‌كه‌مان بكێڵین و دڵنیا بین له‌وه‌ی كه به‌شی هه‌مووان به‌رهه‌می هه‌بێت. چونكه جیهانێك كه هه‌موو مرۆڤێك نانی ڕۆژانه‌ی خۆی هه‌بێت، جیهانێك ده‌بێت كه پێویستییه‌كی زۆر كه‌متری به قه‌شه‌كان ده‌بێت و هۆكارێكی بێ شومار زیاتری ده‌بێت بۆ باوه‌ڕبوون به چاكه‌ی مرۆڤایه‌تی، ئه‌گه‌ر به هی چاره‌نووسیش نه‌بێت.
باشترین ستراتیژ، هه‌ڵبژاردن نییه له‌نێوان به‌یاننامه‌یه‌ك، چاوپێكه‌وتنێك، یان كارێكی گرووپی‌دا. به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌كه (synthesis)، ڕێبازێكی كرداره كه چه‌ندین ڕۆڵی فه‌لسه‌فیی تێكچڕژاو له‌خۆده‌گرێت. پرسیاركردن له‌وه‌ی كام كرده‌وه‌ی تاك باشترینه، وه‌ك ئه‌وه وایه پرسیار له پزیشكێك بكه‌یت ئایا نه‌شته‌ر، دژه زینده‌یی، یان سكانی ده‌ستنیشانكردن گرنگترین ئامرازه. نه‌خێر هه‌موویان پێویستن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان له كاتی گونجاوی خۆیدا.
شه‌ره‌ف، كه جاران وه‌ك قیبله‌نومایه‌كی ناوه‌كیی ده‌ستپاكی و ئه‌ركێك به‌رامبه‌ر به خود و پره‌نسیپه‌كانی مرۆڤ تێده‌گه‌یشترا، ده‌گۆڕدرێت بۆ ناوبانگ. ناوبانگ شتێكی ده‌ره‌كییه، نمایشێكه بۆ ئاماده‌بووان. ده‌توانرێت بكڕدرێت، بفرۆشرێت، و سپی بكرێته‌وه. خولیای ئه‌وه‌ت نه‌بێت به‌شه‌ره‌ف ده‌ربكه‌وی، به‌ڵكو هه‌میشه خولیای ئه‌وه‌ت بێت خاوه‌ن شه‌ڕه‌ف بیت. ئه‌وانه‌ی به‌دوای وێنه‌ی میدیایی، به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی بریقه‌دار و ڕێوڕه‌سمه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن ،سرووتی به‌تاڵ كه لاسایی جووله‌كانی فه‌زیله‌ت ده‌كه‌نه‌وه دڵنیابن هیچ ڕۆحیان له‌به‌ردا نییه.
برسێتی و بێ بژێوی ، وه‌ك دروستكردنی مزگه‌وتێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هه‌ور. كاتێك یه‌كه‌م بای برسێتیی ڕاسته‌قینه هه‌ڵده‌كات، هه‌مووی په‌رتوبڵاو ده‌بێته‌وه و له‌و بێده‌نگییه‌ی دواتردا، فێری ئه‌و ڕاستییه كۆتایی و ترسناكه ده‌بین: یه‌كه‌م وشه لۆگۆس نه‌بوو، به‌ڵكو جیڕه‌ی ددانه‌كان بوو له جیهانێكی بێ ناندا.
















Leave a Reply