مانگی شەشی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە لە ٣٠ ساڵی رابردوودا

بینراوە: (4.1K)

کەشناسی هەرێم ئاماری ٣٠ ساڵی رابردووی پلەکانی گەرمای لە مانگی شەش بڵاوکردەوە و دەڵێت، مانگی شەشی ئەمساڵ گەرمترین بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی تەمووزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، مانگی شەشی ئەمساڵ گەرمترین مانگی شەشی ٣٠ ساڵی رابردوو بووە.

بەپێی بڵاوکراوەکە، نزمترین پلەی گەرمای مانگی شەشی ئەمساڵ ١٩ پلە بووە و بەرزترین پلەی گەرمیش ٤١ بووە، تێکڕای پلەی گەرمی مانگەکەش ٣١ بووە، کە ئەوەش بەراورد بە تێکڕای پلەی گەرمی سەرجەم مانگی شەشەکانی ٣٠ ساڵی رابردوو ٠.٧ پلەی گەرمیی بەرزتر بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە شەپۆلێکی توندی گەرما عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە ئێوارەی دوێنێشەوە خۆڵبارینی پچڕ پچر سەرجەم شارەکانی هەرێمی گرتەوە، هاوکات پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین بکات و کەشێکی تاڕادەیەک فێنک لە شەواندا دروست ببێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 1,124 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.