لە پەراوێزی بانگەوازەکەی ئۆجەلاندا

بینراوە: (6.4K)


هەڤاڵ کوێستنی


کەی هەرکام لەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە، بوون بە وڵاتی دیموکراسی و هاووڵاتیانیان، چون هاوڵاتیانی وڵاتە دیمکراسییەکانی ئەوروپا ،بە جیاوازیی رەگەز و دین و ..هتدەوە لە ئەرک و مافیاندا یەکسان بن و ئازادی تاک بەرقەرار بوو، رەنگە ئەو کاتە هیچ پێویستییەک بە خەباتکردن نەمێنێ لەپێناوی هەبوونی قەوارەی نەتەوەیی سەربەخۆدا، ئەوە لە حاڵەتێکدا کە بارودۆخی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆيش رێی بە دروستکردنی قەوارەی سەربەخۆ نەدا..

لێرەوە دەڵێم:

رەنگە کاتی ئەوە هاتبێ ستراتیژی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد گۆڕانی ریشەیی بەسەردابێ؛

بەتایبەتیش دوای ئەزموونی شکستخواردووی دەسەڵاتدارانی هەرێمەکەی خۆمان، لەبری هەوڵدان بۆ پێکەوەنانی قەوارەی نەتەوەیی سەربەخۆ، هەوڵدان بێ بۆ بەدەستهێنان و چەسپاندنی مافە یاسایی و دیموکراسیەکان لە چواچێوەی ئەو دەوڵەتانەدا، بەمەش دەتوانێ ببێتە یاریکەرێکی گەورە و کاریگەر لە سیاسەت و لە بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتانەدا. بەمەش خەباتی مەدەنی و دیموکراسی جێی خەباتی چەکداری دەگرێتەوە. ئەمە دەشێ هەم بۆ باکور , رۆژئاوا، رۆژهەڵات و هەمیش بۆ باشوریش دروست بێ. هەر لەو روانگەیەشەوە دەتوانم بڵێم:

بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەکرێ ببێتە کلیلی کردنەوەی زۆر لەو دەرگایانەی کە تا ئێستا لەبەردەم چارەسەری مەسەلەی کوردا داخراو بوون ، بەو مەرجەی رێکەوتنەکانی پشت پەردە کە ئێمە لێیان ئاگادار نین، دوولایەنە بێ و ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی دۆزی کورد وبەرقەرارکردنی دیموکراسی بێ لە تورکیا..هەڵبەتە هەموو ئەو هەنگاوانەی حکومەتی تورکی لێرەبەدواوە دەیاننێ ، دروستی یان نادروستی ئەم بانگەوازەمان بۆ دەردەخەن! بەڵام ئاکامەکە هەرچییەک بێ من بە هەنگاوێک زیرەکانە و پراگماتیکیانەی دەبینم.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 110 Today: 1,583 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.