لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر كاربه‌ده‌ستانی پارێزگای سلێمانی و رایده‌گه‌یه‌نێت كه دژایه‌تی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كه‌ن.
لاهور شێخ جه‌نگی له لێدوانێكدا، ده‌ڵێت: “ئه‌م حكومه‌ته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كات”.
وتیشی: “ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌م شاره شه‌رم بیانگرێت به پارێزگاریشه‌وه، تائێستا نه‌یتوانیوه كاره‌با بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز دابین بكات، به حكومه‌ت و حزبه‌وه دژایه‌تیمان ده‌كه‌ن”.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل باسی له‌وه كرد كه “ئێستا خه‌ریكی ده‌سته‌ی هانده‌رانن و خه‌ڵكیان خستووه‌ته ناوه‌وه بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه، به‌ڵام نایه‌ڵم ئه‌م یانه‌یه (یانه‌ی نه‌ورۆز) بكه‌وێت و ساڵی داهاتوو ئیشه‌ڵا ده‌یگه‌یه‌نینه لوتكه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه یانه‌كه هیچ هاوكارییه‌كی نییه “هیچ بازرگانێك هاوكاری ناكات، كاك مه‌سرور یارمه‌تی نادییه‌كانی زاخۆ، هه‌ولێر و دهۆك ده‌كات، كه‌چی یارمه‌تی نه‌ورۆز ناكات، كاك قوباد ته‌مسیل ده‌كات و ده‌ستی خۆش بێت یارمه‌تی یانه‌ی سلێمانی ده‌دات، به‌ڵام ئاماده نییه ئه‌م زه‌وییانه ساغ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕه‌پانه ته‌واو بكه‌م”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه حكومه‌ت كاره‌بایان ناداتێ “شه‌رم بتانگرێت به تۆشه‌وه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، كه چه‌ندین جار و هات و به‌ڵێنی دا به‌ڵام نه‌یتوانی كاره‌با بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز دابین بكات”.
لاهور شێخ جه‌نگی وتی: “هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌سه‌ڵاتی نییه، من بوومایه ده‌ستم له‌كارده‌كێشایه‌وه، بۆته بوكه‌ڵه به‌ده‌ست ئه‌مانه‌ی ئێستاوه، كاك قوباد ئه‌م شاره‌ی تێكداوه، زه‌وییان نه‌هێشت له سلێمانی، چاویشتان ده‌ربێت نایه‌ڵم ته‌ده‌خولی ئه‌م ناوچه‌یه كه‌ن، كێ خۆی به پیاو ده‌زانێت بابێت”.












Leave a Reply