ئەمڕۆ هەینی، گروپێکی گەریلا بەناوی گروپی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) لە رێوڕەسمی دانانی چەكەكانیاندا، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن، لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی عەبدولا ئۆجەلان و وەک نیازپاکییەک بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی بە ئیرادەی ئازادیی خۆمان چەکەکانمان لەناودەبەین.
ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، لە ئەشكەوتی جاسەنەی سنوری شارۆچكەی دوكان لە پارێزگای سلێمانی، لە چوارچێوەی بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی”ـی عەبدوڵا ئۆجەلاندا، گروپێکی گەریلا لە رێوڕەسمێكدا چەكەكانیان دانا‌و ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوكردەوە. رێوڕەسمەكە كە بە ئامادەبونی وەفدو نوێنەری چەندین لایەن و پارتی نێوخۆیی و دەرەوە بەڕێوەچو، كەمێك لەمەوبەر كۆتایی هات.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە”به‌ناوی گروپی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ـیه‌وه كه بۆ خێراییدان به پرۆسه‌ی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی دیموكراتی پێكهێندراوه؛ سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشكه‌شی ئاماده‌بوان و هه‌مو شاهیدانی ئه‌م چالاكییه دیموكراتییه مێژوییه‌مان ده‌كه‌ین.”
گروپەكە ئاماژەی بەوەشداوە”ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجەلان… و وه‌ك نیازپاكی و هه‌نگاوی بڕیارداری له پێناوی به‌كرداری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) و له ئێستاشه‌وه به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشانی ئازادیی و دیموكراسیی و سۆسیالیزمیمان به ڕێبازی سیاسه‌تی دیموكراتی و یاسایی و هاوكات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ركردنی یاساكانی ئێنتیگراسیۆنی دیموكراتی؛ له ئامادەبونی ئێوه‌دا به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان چهكهكهمان له‌ناو ده‌به‌ین.”
گروپەكە هێمای بۆ ئەوەش كردوە “هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێت به مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌تی بۆ ژنان و گه‌نجان و بۆ گه‌لانی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.”
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی “گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی”ی گەریلا:
“بۆ ڕای گشتی و گه‌له‌كه‌مان”
به‌ناوی گروپی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ـیه‌وه كه بۆ خێراییدان به پرۆسه‌ی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی دیموكراتی پێكهێندراوه؛ سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشكه‌شی ئاماده‌بوان و هه‌مو شاهیدانی ئه‌م چالاكییه دیموكراتییه مێژوییه‌مان ده‌كه‌ین.
ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی شه‌ڕڤانانی ئازادی كه له مێژویی جیاجیادا به ئامانجی شه‌ڕكردن له دژی هێرشه‌كانی نكۆڵی‌كردن و قڕكردنی كورد به‌شداریمان له ڕیزه‌كانی پەکەکەدا كردوه، چه‌كمان هه‌ڵگرتوه و له هه‌رێم و شوێنی جیاجیا تێكۆشاوین، ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگهوازییهكهی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌رواری ١٩ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥ـیدا بڵاوی كردبوه‌وه؛ هاتوین بۆ ئێره. هاتنهكهمان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ بۆ (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ـی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و بڕیاره‌كانی ١٢ـیه‌مین كۆنگره‌ی پەکەکەیه كه له ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا ئه‌نجامی دا. وه‌ك نیازپاكی و هه‌نگاوی بڕیارداری له پێناوی به‌كرداری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) و له ئێستاشه‌وه به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشانی ئازادیی و دیموكراسیی و سۆسیالیزمیمان به ڕێبازی سیاسه‌تی دیموكراتی و یاسایی و هاوكات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ركردنی یاساكانی ئێنتیگراسیۆنی دیموكراتی؛ له ئامادەبونی ئێوه‌دا به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان چهكهكهمان له‌ناو ده‌به‌ین.
هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێت به مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌تی بۆ ژنان و گه‌نجان و بۆ گه‌لانی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
پڕ به‌دڵ هاوڕاین له‌گه‌ڵ بانگهوازییهكهی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان كه ده‌ڵێت: “بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پراكتیزه بكه‌ن” و مایه‌ی شانازی و سهربهرزییهكی گه‌وره‌یه كه هه‌ڵده‌ستین به جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئه‌م پره‌نسیپه مێژوییه.
ده‌زانین كه تا ئێستا هیچ شتێك به ئاسانی و بێ قوربانی و به‌بێ تێكۆشان به‌دینه‌هاتوه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌مو شتێك ڕۆژانه به قوربانی گه‌وره و به تێكۆشانی بێ وێنه بهدهستخراوه. هه‌ڵبه‌ت له ئێستا به‌دواشه‌وه هه‌ر به تێكۆشانی سه‌خت و دژوار به‌رده‌وام ده‌بێت. زۆر باش به‌م ڕاستییه ده‌زانین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و ده‌ستكه‌وتی دیموكراتییانه له‌ناخی دڵمانه‌وه بڕوامان به فكر و پارادایمی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌یه و متمانه‌مان به خۆمان و وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانیش متمانه‌مان به‌هێزی ههرهوهزیمان هه‌یه.
له ژینگه‌یه‌كی وه‌هادا كه گوشار و تاڵانكاری فاشیستی بره‌وی سه‌ندوه، ناوچه‌كه‌مان؛ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بوه به گۆمی خوێن و گه‌له‌كه‌مان له هه‌مو كاتێك زیاتر پێویستی به ژیانی ئاشته‌وایی، ئازادی و یه‌كسانی و دیموكراتی هه‌یه، گرنگی و ڕاست و هه‌نوكه‌یی ئه‌م هه‌نگاوه مێژوییه‌مان ده‌بینین و هه‌ستی پێده‌كه‌ین.
به‌و هیوایه‌ین كه هه‌مو لایه‌ك، ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ڕه‌نجده‌ران، هێزه سۆسیالیستی و دیموكراته‌كان، واتا سه‌رجه‌م گه‌لان و مرۆڤایه‌تی؛ د‌رك بە نرخ و بایه‌خی ئه‌م هه‌نگاوه ئاشتی و دیموكراتییانه‌یه‌مان بكه‌ن، تێبگه‌ن و ڕێزی لێ‌بگرن.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بانگ له سه‌رجه‌م هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌رپرسن له هه‌مو ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان، ڕێز له مافه ڕه‌وا و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بگرن و پشتیوانی له پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتییانه بكه‌ن.
بانگه‌وازی له گه‌لان به‌تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ڕه‌نجده‌ران، هێزه دیموكرات و سۆسیالیستییه‌كان، ڕۆشنبیر، نوسه‌ر، ئه‌كادیمیست، مافناس، هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داران ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست له‌م هه‌نگاوه مێژوییه‌مان بگه‌ن و له‌پاڵ ئێمه و گه‌له‌كه‌مان بن. هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ین بۆ ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتییانه‌ی كێشه‌ی كورد چالاكانه‌تر تێبكۆشن و له ئاستی جیهانیدا تێكۆشانی دیموكراتییانه، سۆسیال ئینته‌رناسیۆنالی و پشتگیری و پشتیوانی بكه‌ین.
بانگه‌وازیش له گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست تێبگه‌ن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م قۆناغه مێژوییه‌ی ئێستا و ئه‌م پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ـیه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێكردوه و ئه‌ركه‌كانیان له هه‌مو بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی، ڕێكخستنی و چالاكییدا به‌سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێ بكه‌ن و بره‌و به ژیانی دیموكراتییانه بده‌ن.
زوڵم و داگیركاری كۆتایی دێت و ئازادی و هاوخه‌باتی سه‌رده‌كه‌وێت.
پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.
١١ـی تەموزی ٢٠٢٥”
گروپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی












Leave a Reply