تەندروستیی سلێمانی رێنماییەکانی قوربانیکردنی بڵاوکردووەتەوە، بە جۆرێک کە قوربانییەکە بەشێوەیەکی تەندروست ئەنجام بدرێت و هاووڵاتیان لە مەترسی توشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون دوور بخاتەوە.
دەقی رێنماییەکان:
1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕخانانەدا بێت كە رێگەپێدراون و پزیشكی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەكات.
2- لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و كەوڵكردن یان پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەی جل و بەرگی خۆپارێزی وەك (دەستكێش، جزمە، سەدریەی پلاستیك، ماسكی دەموچاو) بەكاربهێنرێت.
3- نابێت خانەوادە یان خەڵك كۆببنەوە لە چواردەوری قەساب و نابێت هاوكاری بكەن لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەی.
4- بەبێ دەستكێش مامەڵە لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەكە و دوای پۆشینی دەستكێش و كەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەكە پارچە پارچە بكە.
5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكان و دانانی كیسی داخراو فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.
6- بەكارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچە پارچەكردنی تایبەت بەگۆشت و شتن و پاكژكردنەوەی تەختە و چەقۆكان دوای بەكارهێنانیان.
7- پاككردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەكەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی كلۆریینی روونكراوە.
8- باشتر وایە گۆشت ماوەی 12 بۆ 24 كاتژمێر لەناو ساردكەرەوە هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنریت، بەڵام گۆشتی كوڵاو هیچ كێشەی نییە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە تای خوێن بەربوون.
9- ئەگەر ئاژەڵ گەنەی هەبوو باشتر وایە نەكڕێت یان سەری نەبڕێت بۆ دووربوون لە نەخۆشی تای خوین بەرببوون، چونكە نەخۆشیەكە دەگوازرێتەوە
بۆ دووربوون لە پەتای تای خوێنبەربوون؛ بەم جۆرە گۆشت بکە بە قوربانی

بینراوە:
(4.5K)














Leave a Reply