بەختیار محمد
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە تازەترین دەرکەوتنیدا لە ناو لایەنگرانیی خۆیدا وتارێکی پێشکەش کردوو باسی کەرامەتی ئەکرد ئەڵێت ئێمە کەرامەتمان نادۆڕێنین بۆ مووچە !!
منیش دەڵێم بەڵێ هیچ میللەتێک هێندەی کورد بە کەرامەت نیە و نەبوەو نابێ
بەڵام ئێوە بونەهۆکاری ئەوەی کە کورد لەناوچەکە و دەور و بەریشدا یەک شتی نەماوە بەناوی کەرامەتەوە ،
ئێوەو بنەماڵەکەتان هەرچی نەهامەتی هەیە بەسەر میللەی کوردا هێناتان،،،،،،
ئێوە لە سەرەتای دروستبونتانەوە تەنها بارگرانی و نەهامەتی بوون بۆ میللەتی کوردو بەردەوامیشن،
ئەوە ئێوە بوون شۆڕشی مەهاباتتان لە ناوبرد
ئێوە شۆڕشی ۱۹۷٥ تان لە ناوبرد،
ئەو ئێوە بوون شۆڕشی ۱۹٨٥ تان لە ناوبرد،
ئەوە ئێوە بوون هەڵگیرسێنەری شەڕی بەد ناووی برا کوژی بوون !
هەر ئێوەو بنەماڵەکەی تۆ بون گۆرانی
( زێڕە زێڕە سەرۆکمان زێڕە) تان بە بەژن و باڵای صەدامی دیکتاتۆرا ئەووت ،
ئێوە کارێکتان کرد کە( کورد )شەرم لە کورد بوونی خۆی بکات و زەڕەیەک کەرامەت و شکۆتان بۆ میللەتی کورد نەهێشتۆتەوە
ئیتر پێم ناڵێی کەرامەتی کوردتان چی لێکرد ؟
چما شتێکی تر ماوە لە سایەیی سەری ئێوەدا نەدۆڕێنرابێ یاخود وردوو خاش نەکرابێ ؟
ئەوە ئێوە بوون واتانکرد کورد مانگانە چاوەڕێی هەواڵێکی بە پەلە بکات بۆ ناردنی مووچە تاکو حکومەتی عێراق کە ئێوە بە موفلیستان ئەزانی خێرێک بکات بەو کوردە بەش مەینەتە و مانگانە ڕوبعە مووچەو نیوە مووچەیەک بنێرێ تاکو مۆزەف و مووچەخۆری قوڕبەسەر دڵی ماڵو منداڵی خۆش بکات .
تۆ ئەڵێی ئێمە سواڵکەر نین
بەڵێ ڕاستە خۆتان و کوڕو نەوەکانتان سواڵکەرنین هەر منداڵێکی سەر بێشکەکەشتان کۆمپانیایەکی هەیە هەر لە منداڵیەوە کۆمپانیا و بیرەنەوتێکی هەیە ئەمە جگە لە پلە و پۆستی باڵا کە بۆ منداڵ و نەوەکانتان ئامادە کراوە،
بەڵام لە سایەی سەری ئێوە هەموو کورد بوەتە سواڵکەر و دەرۆزەچی و بەڵام تۆو بنەماڵەکەت شاهانە ئەژین و میللەتیش ڕەوت و ڕەجاڵە،
من وەک تاکێکی کوورد یەک پرسیار ئاراستەی جەنابت ئەکەم ئەی باشە ئەگەر بەغدا ئەو تۆزە مووچەیەش نەنێرێ ئێوە ئەتوانن میللەتی خۆتان بەخێو بکەن ؟
بێگومان نەخێر
چونکە حوکمداری ۳۳ ساڵی ڕابردوتان ئەو ڕاستیەی سەلماندوە کە ئێوە شکستتان هێناوە لە دەسەڵاتداری ئێوە تەنها دزی و خۆ دەوڵەمەند کردن و گیرفان پڕکرن ئەزانن بە ناوی کوردایەتیەوە بۆ ئەم قسەیەم مێژووی ڕەشتان شاهیدە !
بەسە موزایەدە بەسەر خەڵکەوە مەکەن ئەگەر ناتوانن خۆتان مووچە دابین بکەن بڕۆن سەرجەم داهات و بازرگانیەکانتان و فرۆشتی نەوت تەسلیمی حکومەتی بەغدا بکەن با ئەوانیش مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە بۆ هەرێم بنێرێ، یەعنی ئەمە لە هیچ شوێنێکی دنیادا نیە و ناکرێ تۆ داهاتی خۆت بۆ خۆت ببەی و لەگەڵ ئەوەشدا بە قاچاخ نەوتی خۆت بفرۆشی و مانگانەش بێی داوای مووچەش لە بەغدا بکەی و لە پورە طەیف و شیاع سودانی بپاڕێیتەوە بۆ مووچە
گەر ناتوانن ژیانی ئەو میللەتە چاک بکەن کەواتە میللەتیش هەقی خۆیەتی پێتان بڵێ بارگەو بنەتان ببپێچنەوەو بڕۆن چونکە لە مێژووی حکومڕانی ئێوەدا هەموو شتێک بۆ خۆتان ڕەوایەو میللەتیش هەموو شتێکی لە کیس چوو.
(بەختیار محمد شریف) چالاکوان و ئەندام لە ڕێکخراوی داکۆک .
















Leave a Reply