بینراوە:
(7.5K)
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە حاڵەتێکى دەگمەندا، منداڵێک لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە هەولێر بە دوو رووخسارەوە لەدایکبوو، چاوگێکیش لە نەخۆشخانەکە وتی پاش مانەوەی بۆ ماوەیەکی کەم منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١ـی تەمووزی ٢٠٢٥، لە حاڵەتى لەدایکبوونى دوانەیەک هەبووە لە نەخۆشخانەکەیان کە یەکێک لە منداڵەکان دوو رووخسارى هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو منداڵەی دوو رووخسارى هەبووە گیانى لەدەستداوە و بەڵام منداڵەکەی دیکە ماوە و لەژێر چاودێرى پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستی دایکەکەش باشە.












Leave a Reply