یه‌كێتی: چه‌ند تیمێكی ئای تی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ میدیاكانی سلێمانی ده‌كه‌نه‌ ئامانج

بینراوە: (14)

بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ‏ڕایگه یاند، “چەند تیمێکی ئای تی لەهەولێرەوە بۆ بەئامانجگرتنی میدیای سلێمانی چەند نوسراوێكی نهێنیان بۆ راگرتن و داخستنی بەشێكی ئەو میدیایانە كردوەو چەند سەرچاوەیەكیان داخستوە. بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی ئه مڕۆ دوشه ممه له ڕاگه یه ندراوێكدا وتویه تی”چەند تیمێکی ئای تی لەهەولێرەوە ئەركیان بوەتە چاودێری و داخستنی سەرچاوە میدیاییە مۆڵەت پێدراوەكان، لە تازەترین هەنگاویاندا بۆ بەئامانجگرتنی میدیای سلێمانی چەند نوسراوێكی نهێنیان بۆ راگرتن و داخستنی بەشێكی ئەو میدیایانە كردوەو چەند سەرچاوەیەكیان داخستوە”. وتیشی: بە توتدی ئەو رەفتارە شەرمەزار دەكەین كە پێچەوانەی یاسای كاری رۆژنامەنوسی و رێنماییەكانی بەخشینی مۆڵەتە و دەبێتە هەڕەشە لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و میدیایی و دۆخی میدیا لە هەرێمی كوردستان دەخاتە بەردەم مەترسییەوە. یەکێیتی ئاماژەى بەوەکردوە، بەرامبەر ئەو رەفتارە، باڵیۆزخانە و سەندیكای رۆژنامەنوسان و رێكخراوە كوردستانی و عێراقی و نێودەوڵەتییەكان ئاگاداردەكەینەوە و هەمو رێكارێكی یاسایی بە ئەگەرێكی كراوە دەمێنێتەوە و لە ئەگەری بەردەوامبونی ئەم رەفتارە ئۆباڵی هەر كاردانەوەیەك لە ئەستۆی ئەوانە”. هه ر ئه مڕۆ سەنتەری میترۆ له ڕاگه یه ندراوێكدا وتی ، سەرهەڵدانی هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر هەندێك لاپەڕەی دەزگای میدیایی هەوڵێكە بۆ دەمكوتكردنی نەیاران و هەڵگرانی بیروڕای سیاسی جیاواز، دژی ململانێی سیاسی و فرەیین، سەنتەره كه یان ئه و كاره شه رمه زار ده كات و وتیشی”لەڕێگەی شەریكە نێودەوڵەتیەكانمانەوە بەدواداچون دەكەین”. به رله وه دەزگای میدیایی پۆڵەتیك پرێس، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە تیایدا، ڕاستەوخۆ پارتی دیموكراتی كوردستانی تۆمەتباركرد به كردنه ئامانجی میدیاكه یان و وتی”خۆیانكردوە بە خاوەنی بەرهەمەكانی پۆلەتیك پرێس كە لە بنچینەدا وانییە و بە كامێرای دامەزراوەكەیان تۆماركراون و پاشان ریپۆرتیان لەو بەرهەمانەداوە بە ئامانجی داخستن و سوتاندنی پێگەكانیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 275 Today: 1,660 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.