کەشوهەوای سبەی چۆن دەبێت؟

بینراوە: (79)

کەشناسی ڕایگەیاند: لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم ٣٠ پلەی سیلیزییە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕیوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری ئاشکرایکرد و دەڵێت: ئەمڕۆ کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

هەولێر: ٢٨ پلەی سیلیزی سلێمانی: ٢٧ پلەی سیلیزی دهۆک: ٢٧ پلەی سیلیزی زاخۆ: ٢٨ پلەی سیلیزی ئامێدی: ٢٥ پلەی سیلیزی ئاکرێ: ٢٨ پلەی سیلیزی کەرکوک: ٢٩ پلەی سیلیزی هەڵەبجە: ٢٨ پلەی سیلیزی سۆران: ٢٦ پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: ٢٠ پلەی سیلیزی گەرمیان: ٣٠ پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 275 Today: 1,660 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.