بینراوە:
(4.1K)
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، رێژەی هەڵئاوسان لە عێراق لە مانگی تەمموزدا بەروارد بە مانگی حوزەیراندا بە رێژەی ١.٢٪ کەمیکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٥، عەبدولزوهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردەوە، هەڵئاوسان لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بە رێژەی ١.٢٪ کەمیکردووە، هۆکارەکەشی بۆ دابەزینی نرخی کاڵا و شتومەک و خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێتەوە.
هەروەها، لە راپۆرتێکی بانکى ناوەندیى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، تێکڕای هەڵئاوسان لە عێراق بە رێژەی ٢١٪ کەمی کردووە و گەیشتووەتە ٢.٢٪، ئەو دابەزینە بە بەراورد بووە بە چارەکی چوارەمی ٢٠٢٤، کە ئەو کاتە رێژەی هەڵئاوسان ٢.٨٪ بووە، ئەو کەمبوونەوەیە ئاماژەیە بۆ دابەزینی ئاستی گشتی نرخ و باشتربوونی توانای کڕینی تاک و دامەزراوەکان لە عێراق.











