لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لە رووداوێکدا ژنێک گیانی لەدەستدا

بینراوە: (4.7K)

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 8ی ئابی 2025، تەرمی ژنێک لە ناحیەی چوارقوڕنەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بێت، تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشکی دادی رانیە کراوە، ژنەکە تەمەنی 24 ساڵە و خیزاندار بووە و خاوەنی منداڵێکە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا هیزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بە گویرەی لیکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە.

👤
Live: 138 Today: 1,030 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.