ریاڵ مەدرید گواستنەوەی دوو یاریزانی کردووەتە ئامانج

بینراوە: (4.3K)

ریاڵ مەدرید بەنیازە ڤیتینیا و سمیت بگوازێتەوە و لە بابەتی رۆدری کشاوەتەوە و چاوەڕێی فرۆشتنی چەند یاریزانێکیش دەکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید تا ئەم ساتە دەرگای گواستنەوەی یاریزانی نوێی دانەخستووە و بەنیازی گواستنەوەی دوو یاریزانی ترە بۆ پێکهاتەکەی.

مارکا ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانەی شاهانە خەون بەوە دەبینێت پێش داخستنی مێرکاتۆی هاوینە گرێبەست لەگەڵ ڤیتینیای ئەستێرەی پاریس سان جێرمان و کیس سمیتی یاریزانی یانەی ئەلکەمار ئیمزابکات.

رونیکردووەتەوە، ئامانجی یەکەمی ریاڵ مەدرید گواستنەوەی ڤیتینیا دەبێت چونکە پێیانوایە باشترین ناوەڕاستکاری ئێستایە لە جیهاندا، هەروەها هەوڵی گواستنەوەی سمیتی هۆڵەندی دەدەن بەهۆی ئەوەی یاریزانێکی لاوە و لە ساڵانی داهاتوودا زۆرترین سوودی لێدەبینن.

مارکا دوپاتیکردەوە کە لەنێو یانەی شاهانە لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەک بیر لە بابەتی گواستنەوەی رۆدری ناکرێتەوە بەهۆی ئەوەی بەدەوام پێکانی هەیە و توانا جەستەییەکەشی دابەزیوە.

دەشڵێت، لە ئێستادا ریاڵ مەدرید چاوەڕێی فرۆشتنی رۆدریگۆ و سیبایۆس و ئالابا دەکاتەوە تا بتوانێت بە فرۆشتنی ئەوانە پارەی پێویست بۆ تەواوکردنی گرێبەستی ڤیتینیا و سمیت تەرخانبکات.

👤
Live: 40 Today: 3,428 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.