دوای زیاتر له دو مانگ له برینداربونی له كاتی هه وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره كه ی پێنجوێن له 28ی ئابی ئه مساڵ، بێستون عه بدوڵا، ئه مڕۆ یه كشه ممه به هۆی سه ختی برینه كانییه وه گیانی له ده ستدا. د. هه ڤاڵ ئه بوبه كر، ئێواره ی ئه مڕۆ یه كشه ممه ، هه وڵه كه ی پشتڕاستكردۆته وه و له په یامێكی هاوخه میدا نوسیویه تی”بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی بەڕێزو ئازیزمان، کاکە بێستون عەبدوڵا دانیشتوی گوندی کواوای قەزای پێنجوێن، کە بەهۆی بەشداریکردنی خۆبەخشانەو دڵسۆزانەی لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی سنوری پێنجوێندا، بەسەختیی برینداربو؛ ئەمڕۆ بوە شەهیدێکی سەروەری تری پاراستنی ژینگە.” ئاگره كه ی پێنجوێن كه له 28ی ئابی ئه مساڵ له سنوری گونده كانی مه سۆ و هه ڵاڵاوای سنوری قه زای پێنجوێن كه وته وه ، بوه هۆی برینداربونی هه ریه ك له بێستون عه بدوڵا و ئالان یوسف. ئالان یوسف كه له كاتی هه وڵدان بۆ كوژاندنه وه ی ئاگره كه ی پێنجوێن به شێكی جه سته ی سوتاو به هۆیه وه ڕه وانه ی نه خۆشخانه كرا، له 24ی ئه یلول به هۆی سه ختی برینه كانییه وه گیانی له ده ستدا، ئه مڕۆش بێستون عه بدوڵا دوای زیاتر له دو مانگ له ژێر چاودێری، گیانی له ده ستدا.
دوای زیاتر له دوو مانگ بریندارێكی ئاگرهكهی پێنجوێن گیانی لهدهستدا

بینراوە:
(92)











Leave a Reply