داهاتی پارێزگای سلێمانی کەمیکردووە

بینراوە: (5.0K)

ماڵپەری شەفافییەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوکردەوە، کە کۆی گشتیی داهاتەکە نۆ ملیار و 530 ملیۆن و 491 هەزار و 860 دینارە.

ئەمڕۆ هەینی 8ی ئابی 2025، ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوكردەوە، بەپێی راگەیەندراوەكە كۆی گشتی داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەرین لە هەفتەی رابردوودا نۆ ملیار و 530 ملیۆن و 491 هەزار و 860 دینار بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، “زۆرینەی داهاتی هەفتەی رابردوو بەشێوەی نەختینەیی بووە بە رێژەی لە 63%”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی پێشووتر داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 16 ملیار دینار بووە.

👤
Live: 138 Today: 1,030 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.