دانە غاز: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەوە

بینراوە: (906)

کۆمپانیای دانەگاز ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی لەدوای هێرشەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو 26-11-2025 ئاسایی بووەتەوە.

دانەگاز باس لەوە دەکات، دوای تووندکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، بەرهەمهێنانی گازیان دەستپێکردووەتەوە و سوپاسی هەردوو حکومەت بۆ ئەو مەبەستە دەکات.

دانەگاز رایگەیاندووە، لەگەڵ هاوبەشەکانیان پابەندن بە سەلامەتیی کارمەندانیان و دابینکردنی کارەبا و گازی ئێڵ پی جی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق.

هێرشەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردووی سەر کۆرمۆر بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی سەرەکی و راوەستانی بەرهەمهێنانی رۆژانەی 750 ملیۆن پێ سێجا گاز، ئەمەش بووە هۆی لەدەستدانی نزیکەی 80%ی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.

رۆژی یەکشەممە 30-11-2025 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، کارەبای نیشتیمانی گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی و کارەبای 24 کاژێری لە پڕۆژەی رووناکیش ئاسایی بووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 84 Today: 3,356 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.