تەلیسکۆپی عێراق: مانگ گیران ئاسمانی ئاسیا و عێراق دەگرێتەوە

بینراوە: (4.3K)

تەلیسکۆپی عێراق دەڵێت، لە ماوەی ٣٠ رۆژدا مانگ گیران ئاسمانی عێراق و زۆربەی وڵاتانی ئاسیا دەگرێتەوە، کە بە مانگی خوێن ناسراوە.

ئەمڕۆ هەینی ٨ـی ئابی ٢٠٢٥، تەلیسکۆپی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئاسمانی سه‌ر عێراق و زۆربه‌ی وڵاتانی ئاسیا یه‌كێك له‌ دیارده‌ فه‌له‌كییه‌ دیاره‌كانی ساڵ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، كه‌ مانگگیرانێكی ته‌واوه‌ و به‌ “مانگی خوێن” ناسراوه‌.

وتیشی، مانگگیرانەکە له‌ كاتژمێر ٦:٢٨ خوله‌كی دوانیوەڕۆ بە کاتی بەغدا دەستپێدەکات و به‌رده‌وام ده‌بێت تا كاتژمێر ١١ و ٥٥ خوله‌كی دوانیوەڕۆی هه‌مان رۆژ، ئه‌وكاته‌ مانگ له‌ لوتكه‌ی خۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ره‌نگێكی سوری خوێن له‌ ناوه‌ڕاستی ئاسماندا ده‌بینرێت، هەروەها، پێشبینی ده‌كرێت له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراقدا بۆ بینینی مانگگیرانەکە روون بێت.

👤
Live: 138 Today: 1,030 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.